سەرەکی / تۆپ ستۆر / تورکیا رێککەوتنی فرۆشتنی ٣٠ هەلیکۆپتەری هێرشبەرى لەگەڵ پاکستان واژۆكرد

تورکیا رێککەوتنی فرۆشتنی ٣٠ هەلیکۆپتەری هێرشبەرى لەگەڵ پاکستان واژۆكرد

بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، تورکیا و پاکستان ڕێککەوتنی فرۆشتنی ٣٠ هەلیکۆپتەری هێرشبەری تورکی تی ١٢٩-یان واژۆکرد، کە ئەمەش دەبێتە گەورەترین ڕێککەوتنی هەناردەکردنی پیشەسازی بەرگری ئه‌نقه‌ره‌.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕێککەتنەکە بەبەهای ١.٥ بلیۆن دۆلارە و هاوكات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا ڕێكکەوتنەکە گواستنەوە و دابینکردنی پارچەی یەدەگ و ڕاهێنان ودابینکردنی تەقەمەنی هێلیکۆپتەرەکان لەخۆدەگرێت.

هەربەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، هەلیکۆپتەرەکان لەماوەی پێنج ساڵدا ڕادەستی حکومەتی پاکستان دەکرێن.

قەنديل٢٤

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *