سەرەکی / تۆپ ستۆر / پێنج هه‌نگاو بۆ ڕزگاربوون له‌ چه‌وری جگه‌ر

پێنج هه‌نگاو بۆ ڕزگاربوون له‌ چه‌وری جگه‌ر

له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن،شێوازی ژیانیش گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتووه‌ ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست کردوه‌ و هۆکارێکیشن بۆ توشکردنی مرۆڤ به‌ زۆر نه‌خۆشی.

له‌ ئێستادا زیاتر په‌نا بۆ خواردنی خۆراکی خێرا (fast food) ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ کالۆری و چه‌وری ده‌برێت و زیاتریش دورده‌که‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنی سه‌وزه‌ و خۆراکی ته‌ندروست که‌ وزه‌ و کانزا و ڤیتامینه‌کان به‌ له‌ش ده‌به‌خشن.

ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا هۆکاران بۆ زیادبوونی کێشی له‌ش و نه‌خۆشی شه‌کره‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی دیکه‌.

ئه‌م تێکچونه‌ له‌ شێوازی ژیاندا ده‌شبێته‌هۆی توشبوونى مرۆڤ به چه‌وری جگه‌ر.

جگه‌ر زۆر کار له‌ له‌شی مرۆڤدا ئه‌نجامده‌دات خوێن له‌ ژه‌هر پاکده‌کاته‌وه‌ و کرداری میتاپۆلیزم هه‌روه‌ها چه‌ور و شه‌کر ڕێکده‌خات،ڤیتامین A،D،E کۆده‌کاته‌وه‌ ، شه‌کر بۆ وزه‌ ده‌گۆڕێت به‌ڵام کاتێک چه‌وری زۆر له‌ جگه‌ردا که‌ڵه‌که‌ ده‌بێت به‌پێی پێویست ناتوانێت هه‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌وریه‌ زۆر ببێت زیانی زۆر به‌ جگه‌ر ده‌گات.

-زۆری کات به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌کره‌وه‌ چه‌وری جگه‌ر دروست ده‌بێت بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ مرۆڤ له‌ خواردنی شه‌کر،شیرینی،هه‌نگوین و مره‌با دوربکه‌وینه‌وه‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ نیشاسته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی مامناوه‌ند بخورێت و نانی سپی ناشبێت زیاده‌ڕه‌وی له‌ خواردنی برنج و مه‌عکه‌رۆنه‌ و په‌تاته‌ ته‌نانه‌ت دانه‌وێڵه‌شدا بکرێت .

-ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ڕێژه‌ میوه‌یه‌ش بیت که‌ ده‌یانخۆیت میوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ئۆکسان و ڕیشاڵه‌کان ده‌بێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی چه‌وری و شه‌کر به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداربین میوه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ شه‌کری تێدایه‌ “Fructose” ده‌گۆڕێت بۆ تریگلیسرید به‌مه‌ش مه‌ترسی چه‌وری جگه‌ر زیادده‌کات بۆیه‌ تایبه‌تمه‌ندانی بواری خۆراک ده‌ڵێن پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌ دووجار زیاتر میوه‌ نه‌خرێت ، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ میوه‌ی وشکراو پێویسته‌ له‌ خواردنی دوربکه‌وینه‌وه‌.

-گرنگی دان به‌ خواردنی سه‌وزه‌،سه‌وزه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆکسان له‌ توانایدایه‌ به‌ره‌نگاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی “LDL” له‌ خوێندا بکات ،هه‌روه‌ها پێویسته‌ گرنگی به‌ خواردنی سیر و پیاز بدرێت.

-ئاماده‌کردنی خۆراک به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست به‌و جۆره‌ی دوربکه‌وینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی که‌ره‌ پێویسته‌ زه‌یت به‌کاربهێندرێت،بۆ خواردنه‌ سارده‌کانیش زه‌یتی زه‌یتون به‌کاربهێنه‌ هه‌روه‌ها خۆت به‌دوربگره‌ له‌ خواردنی خۆراکی سوره‌کراو و خواردنی گۆشتی چه‌ور.

– ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دابه‌زانی کێشی له‌ش و به‌هێزبوونی ماسولکه‌کان و هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا.

له‌کۆتایدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌وری جگه‌ر پێویسته‌ په‌یڕه‌وی خۆراکی ته‌ندروست بکرێت له‌ ڕێگای خواردنی سه‌وزه‌ ، نیشاسته‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی مام ناوه‌ند ، به‌کارهێنانی چه‌وری به‌ ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ خواردن و زۆر ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *