سەرەکی / تۆپ ستۆر / لە عەفرین بەرخۆدان، لە باشوریش دراماى تورکى

لە عەفرین بەرخۆدان، لە باشوریش دراماى تورکى

رێباز مام شۆرش
نزیکەى چل و سێ رۆژە لە رۆژئاواى کوردستان، لە عەفرین لەلایەن شەرەڤانانەوە بەرگرى لەو شارە دەکرێت، کە لەلایەن دەوڵەتى بەناو ئیسڵام خەریکى کوشتن و خاپوورکردنى ژێرخانى ئابوور و شوێنى هەسانەوەى هاوڵاتیانە بە ناوى تیرۆر، هەروەها کەم رۆژ هەیە سنورەکانى کوردستان لەڵایەن فرۆکەکانى تورکیاوە بۆردومان نەکرێت، بۆتە هۆى ئاوارەبوون و شەهید بوونى چەندین هاوڵاتى بێتاوان، هیچ کەس و لایەنێک خۆى نەکردووە بە خاوەنى ئەم رەوشە ئالۆزەى سەر سنورەکانى هەرێم.
بەڵام دەبینین لە باشورى کوردستان کەناڵەکان خەریکى نمایشکردنى دراماى دەوڵەتێکى رژێم و چەوسێنەرەوەى بەناو ئاینین، بەڵام بە بەرچاوى ئەوان رۆژانە سنورەکان و گوندەکان عەفرین تۆپباران دەکرێت و هاوڵاتىشەهید و بریندار دەکرێت، بە بێ ئەوەى هەست بەهەستى نەتەوایەتى بکرێت، لەلایەن وانازانن چ دەگوزەرێت لە سەرسنورەکان، ئەو کەناڵەنەى لە جیاتى خۆیان سەرقاڵدەکەن بە دراماى تورکى و ئێرانى خەریکى زیندوکردنەوەى هەستى نەتەوایەتى و خۆشەویستکردنى نیشتیمانى لاى تاکى کوردى بن، نەک تاکى کورد بەدراماى بیانى سەر قاڵبکەن.
هەندێک کەناڵى راگەیاندن، هەڵوێست و بایەخى تایبەتیان نەدا سەبارەت بەو دیاردە ناشیرینەى کە دەرهەق بە هاوڵاتیان و خاکى کوردستان دەکرێت، لە بەشێکى گرنگى کوردستان کە لە داهاتوو دەتوانێ کوردستان بە ئەوروپا ببستێتەوە و بەراستى جێگاى نیگەرانیە کە هەندێک کەناڵەکان لە گەرمەى بۆمبارانکردنى سنورەکان و شەهیدکردنى هاوڵاتى سڤیڵ ئازارى منداڵانى ژێر داروخاوى سارۆخەکانى تورکیا کەچى ئەوان هەربایەخیان پێنەداو باسیان نەکرد، بەڵکو بەردەوام ئەو فلیمیانبۆ لێدەدان کە تورکین دژ بەکلتورو میللەتى کوردن ئەو فلیمانە هیچ سوودێک و کەڵکێک بە میللەت نابەخشێ جگە لە گۆرینى کلتورو دابونەریت و دروستکردنى کێشە لە نێوان خێزانەکان و کۆمەڵگادا.
بە بەر چاوى هەموو دنیاوە دەبینین کە گوند و خانو باخ زەوییەکانمان چۆن وێران دەکرێت ئەوەى ئەم دواییە راستیەکە پێشانداین ،بەڵام لە هەندێک کەناڵ دراماى تورکى نمایشدەکرێت لە جیاتى ریسواکردنى رژێمى سەرسەختى مافەکانى گەڵى کورد ، دەلێ لەو کەناڵەنە کورد لەناو ئەو دەوڵەتە بە مافەکانى خۆى گەیشتووە، تا دراماى تورکى نمایشبکرێت لە کەناڵی کوردى ، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ لاوازى هەستى نەتەوایەتى لاى ئەم جۆرە کەناڵەنە، ئێستا ئەگەر بیانوى تورکیاى رژێم پەکەکە بێت، ئەى ساڵى 1974 بیانوو چیبوو بۆ لە ناوبردنى کورد ، بەڵام بۆ دەبێ ئێستاش تاکى کورد خوێندنەوەى بۆ زۆرشت نەکات.
بۆیە دەلێم نا بۆ دراماى تورکى و خەرجکردنى پارە بۆ تێکدانى کەڵتورى کورد، بەڵێ بۆ سەرخستنى هەستى نەتەوەى و سەرکەوتن بۆ عەفرین.

 

قەندیل ٢٤ لە ناوەڕۆکی وتار بەرپرس نیە بەڵکو نوسەر خۆی لێی بەرپرسیارە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *