سەرەکی / ئەدەب / گوزەرێک بەناو خەرمانی ژیانی شاعیر شەپۆل ئەحمەد

گوزەرێک بەناو خەرمانی ژیانی شاعیر شەپۆل ئەحمەد

شاعیر شەپۆڵ ئەحمەد بۆ قەندیل 24
شاعیر شەپۆڵ ئەحمەد، لە چاوپێکەوتنێکى تایبەت بە ( ماڵپەرى قەندیل 24) تیشک دەخاتە سەر زۆر لایەنى هونەرى و ئەدەبى دەڵێت نووسین لە نێو بنەماڵەى ئێمەدا، هەمیشە ئارەزوویەکى لەبن نەهاتوو بووە، هەمیشە دەروبەرو خانەوەدەکەمان ئاوێتەى ئەم حەزە بوون و وەک شتێکى دانە براو منیش ئاڵودە بووم پێى و دەستم پێکردووە، بۆیە خالێکى سەرەتایى نیەو هەمیشە تێکەڵ بووم لەگەڵ ئەم حەزە هەر لە سەرەتاى تەمەنى لاویمەوە.
سازدانى: رێباز مام شۆرش
پ: ناوى سیانى و ساڵ و شوێنى لەدایک بوونت؟
شەپۆڵ: ناوم شەپۆڵ ئەحمەد لە ساڵى 1983 لە ناحییەى سەنگەسەر لە دیک بووم، ژیانى نائارام و زەبروزەنگ و نەخوازراوى ئەوکات واى لێ کردووم هەر لە تەمەنى (5) ساڵى ئاوارەى ئێران ببم، تا ستڵانى کۆتایى نەوەدەکان لەوێ ژیاوم و خوێندنى سەرەتایى و ناوەندیم لە ئێران تەواوکردووە، دواتر گەراومەتەوە زێدى باپیرانى خۆم و شارە خۆشەویستەکەى سەنگەسەر.
پ: نازناوى تایبەتى هەیە؟
شەپۆڵ: ئەوکاتەى لەگەڵ کۆمەڵێک هاورێم، چەندین جار گۆڤارو بڵاوکراوەمان دەرکردووە، ئەوکات شتەکانى خۆم بەناوى (بێدار) بڵاوکردۆتەوە.
پ: لە کەیەوە دەنووسى؟
شەپۆڵ: نووسین لە نێو بنەماڵەى ئێمەدا، هەمیشە ئارەزوویەکى لەبن نەهاتوو بووە، هەمیشە دەروبەرو خانەوەدەکەمان ئاوێتەى ئەم حەزە بوون و وەک شتێکى دانە براو منیش ئاڵودە بووم پێى و دەستم پێکردووە، بۆیە خالێکى سەرەتایى نیەو هەمیشە تێکەڵ بووم لەگەڵ ئەم حەزە هەر لە سەرەتاى تەمەنى لاویمەوە.
پ: چەند هۆنراوەت نووسیوە؟
شەپۆڵ:هۆنراوە لایمن پێوانەیەکى تایبەتى نیە، نەک لە بەرئەوەى ژمارەى زۆربێت، بەڵکو لە سەرەتاوە هیچ دەقێکى هۆنراوەى خۆمم بەدڵ نەبووە، هەندێکیانیشم پاراستوون و بڵاوکردونەتەوە.
پ: لە شیعرەکاندا زیاتر چ شتێک وەک رەمز بەکاردەهێنى بۆچى؟
شەپۆڵ: تەنیایى، هەمیشە بۆ من هاورێیەکى خۆشەویستە، بەیەکەوە نیاز و رازێک ئەکەین بەیەکەوە ئەدوێنن بەیەکەوە گلەیى لەیەک ئەکەین، ناز ئەکەین بەسەریەکدیدا و لە هەستى یەکتر عاجز ئەبین، چونکە سروشتى ژیانى من ئەوەى خواستووە، جگە لە دەقێک هیچ کەس نەیتوانیوە چێژى روحیم بۆ تێر بکات و کەسیش، وەک ئەو گوێى لێ نەگرتووم بۆیە هەمیشە رازو نیازەکانم بۆ ئەو کردووە.
پ: بایەخ بە چ مەبەستێک دەدەى؟ بۆچى؟ نمونە؟
شەپۆڵ: بایەخدان لە سلوکى من زیاتر گڤتگۆ کردنە لەگەڵ سروشت و بەدەمەوە چوونە، تا زیاتر بتوانم لەگەڵ دەربریندا هەم حەزى ئەو هەستەیەم تێربێت و هەمیش کەسى بەرامبەر زیاتر بتوانێ دەرک بەنەرمى و جوانى ئەدایى وشەکان بکات، زۆر نەمویستووە بەرەاستەوخۆیى شتێکى دیارى کراوى ناو وجوودى خۆم بخەمە بەرپلارو تانەو تەشەر لێدان.
ئەو هەستیە هەمیشە ئەوەى بەمن بەخشیوە کەزیاتر ئەو کەسانەى حەزیان بە وشەى شیعرى سەردەم دێت، نەچنە ناو قوڵایى ئەدەبیاتێکى ڕەخنەگرانە لە کەس، بەلام ئەو حەزەى گەورەتر دەکەى بەروى جیهانێکى فراوانتر و کەش و هەوایەکى بەرفراوانتر ئەو تەوژمەى تۆ لە خۆى دەگرێتن هەم ئەوگرژی و ئالۆزییەى کەم دەکاتەوە و هەمیش بە ناراستەوخۆ مەبەست دەپێکێ.
نمونە
ئەى ئاسمان
چى ئەکەى لەو بڵندایە
هەورەکانت گەواڵەکەو
هێمن هێمن
بارانێک داببارێنە
تەرکات یەک یەک خانەکانم
من و تۆ زۆر لەیەک دەچین
تۆلە قینا ئەگەرمێنێو
من بەخەم ئەسرین ئەژیم
بۆیە ئەلێم
عاشقى تۆم عاشقى یەک تنۆک بارانم
پ: لە چ شتێک راماوى؟
شەپۆڵ: رامان زۆر جار لەلاى من لە بەر ئەوەبووە، دیمینێک زۆر سرنجى ڕاکێشاوم هێندە سەرقاڵى کردووم، بەخۆیەوە کە نەمتوانیوە چرکە ساتێک چاوى لە سەر لابدەم، تا تەواو لەگەڵ ئەو دیمەنە مەست بووم.
هەندێ جار هەژارێک لەبن سوچى دارو دیوارێک، ڕامانەکانى منى بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، کە ئیتر بۆ دەبێ جیاوازیەکى هێندە گەورە هەبێت، لەژیان هەندێ جاریش هێندە چووتە ناوژیانى نەهامەتى و کوێرەوەرى خۆمەوە وا راماوم لەو ژیانە پرکەیسەرە کە هەرچى خۆشى دنیا هەیە، لەلام مایە پووچ بووە، هەرئەوانە چەندان شتى لەو جۆرە واى کردووە ڕامێنم.
پ: نوێگەریت کردووە لە بوارەکەتدا، لەرووى روخسار و ناوەرۆک؟ چۆن؟
شەپۆڵ: من ناتوانم جوان بریار لەسەر ئەوەبدەم کە گۆرانکاریم تیدا کردووە یان نا، بەڵام هەمیشە هەوڵمداوە ئەگەر گۆرانکاریش بکرێت بەرەو ئاستێکى باشتر هەنگاو بنێم نەک شتى تر.
پ: بەرهەمى چاپکراوت هەیە؟
شەپۆڵ: بە زۆرى شتەکانم لەولاو لەملا بڵاوکردۆتەوە، زۆربیرم لەوە نەکردۆتەوە بەرهەمى بڵاوکراوەم هەبێت.
پ: یەکەم کتێب خوێندەوە چى بوو؟
شەپۆڵ: یەکەم کتێب خوێندمەوە کتێبى گێلە پیا بوو، لە نووسینى عەزیز نەسین.
پ: کاریگەرى کام شاعیرەت لە سەرە؟
شەپۆڵ: لە بەرئەوەى زۆرینەى شتەکانى من کلاسیکین ناتوانم بلێم کاریگەرى کامیان بەسەرمەوەیە، بەڵام هێندە حەزم بە شیعرەکانى (هێمن) دێن، شیعرەکانى ئەو ئاسودەیانکردووم شیعرى هیچ شاعیرێکیتر وا دڵم پێ نەکراوەتەوە.
بەرهەمەکانم تەنها خۆشەویستیم هەیە بۆیان بە هیواى خوێنەر سوودو کەڵکیان لێ وەربگرین،
پ: کام شیعرەى خۆت بەلاوە خۆشەویستە؟
شەپۆڵ: پرسیارێکى زۆر قورسە، بەرهەمەکانم خۆش دەوێن و هەوڵ دەدەم لە سەر ئەو ریتمە بەردەوام بم،
پ: کام دەقەى خۆت بەلاوە گرینگە؟
شەپۆڵ:
هاورێ گیان
هاتووم دیسان
وەکو رۆژان
مەحرەمان
سیلەى چاوێک لە تۆ ببرم
کە تۆ ژیانى و
بەبێ تۆ
تاوێ هەڵناکەم
هاتووم گوڵم
لە دیدگاى چاوەکانت
زۆر بە شەرم و نهێنیەوە
حاڵى شڕى بەیان کەم
رێبوارێکم
هەموو رۆژێک
بەترسەوە چەندەها جار
رێ ى دەرکى ئێوەم بریوە
کەچى چى بکەم
لاشەم هیچى لەدەست نایەو
بەچاوانیش تۆم کریوە
بزانە ئەى عەزیزى من
ئەگەر تۆم هەبێ
مەلى ئارەزووم دەفرێت
شان بەشانى هەورەکانە
پێم بڵێ تۆ
کام هەورەت بۆ بگرێم
چونکە زەمانێکە
بۆ پیاسەى روح
شەقامەکانى ئەو شارە
لە روخسارم
دەرەنجێنم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *