سەرەکی / وتار / دەربارەى منداڵان

دەربارەى منداڵان

قەندیل ٢٤ : کیژان محمد

پەروەردە کردنى منداڵان بەشێکى پڕ بایەخى ژیانى ئێمە پێک دێنێت،منداڵان بنیاتنەرانى دواڕۆژى وڵاتەکەمانن،وە مێژوو دەخوڵقێنن،وە دایک و باوکانى ئایندەن،دواتر بارهێنەرانى منداڵانى خۆیانن، کەواتە دەبێت وەکو مرۆڤێکى وشیار و کامڵ پەروەردە بکرێن،تاوەکو لە داهاتوودا دایک و باوکێکى باشیان لێدەربچسَت،وە هەر ئەو منداڵانەن دەبنە دەستگرى کاتى پیریمان ،کە باشە پەروەردەیان بکەین ئەوە بەگشتى داهاتوو لە هەموو ڕوێکەوە گونجاوتر و شیاوتر دەبێت ئەگەر نا بە پێچەوانەوە.
دەسەڵاتى دایک و باوک لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت و دەبێت چۆن بێت ؟
دایک و باوکى ئەو منداڵانەى کە گوێڕایەڵ نین پێیان وایە دەسەڵاتى دایک و باوک شتێکى سروشتییە و لە ژات و نیهادى ئەوان دایە،کاتێکیش توانایەکى ڕەگەزى ئەوا نەبێت ئەوا هەر هەوڵێک بێهوودەیە،تەنها ئەوەیان بۆ دەمێنێتەوە ئیرەیى بەو کەسانە بەرن کە ئەو توانایانەیان هەیە،ئەوانە بەهەڵە داچوون ،وەدەستهێنانى دەسەڵات لەهەر خێزانێک دەگونجێت و پڕۆسەیەکى سەخت نیە.وە هەندێک کەس پێیوایە ئەو دەسەڵاتە لەسەر بنەماى درۆ دادەمەزرێت ،تەنیا ئەوەى منداڵەکانیان گوێڕایەڵ بێت و بەس،ئەمەش لەڕاستى دا هەڵەیە،دەسەڵات و گوێڕایەڵى نابێتە ئامانجى کار، ئامانجەکە تەنیا ئەوەیە پەروەردە کردنێکى راِاست دروست ،کەواتە گوێڕایەڵى یەکێکە لە ئامانجە کرنگەکانى.
دەسەڵاتى ڕاستەقینەى دایک و باوک لەکوێوە سەرچاوە دەگرن؟؟
( بەهۆى تۆماندن ، بەهۆى دوورە پەرێزى لە منداڵ ، بەهۆى خۆ هەڵکێشان ، بەهۆى لەخۆبایى بوون ، بەهۆى پەند و ئامۆژگارى ، بەهۆى خۆشەویستى بێسنوور، بەهۆى نەرم و نیانى بێسنوور، بەهۆى ئاشنایەتى ، بەهۆى کڕین و خەڵات).
دەبێت سەرەتاى دەسپێکى منداڵان چۆن بێت؟؟
 نابێت بە ڕق و قین و هات و هاوار و تووڕەییەوە فەرمان دەربکرێت وە نابێت لە پاڕانەوەش بچێت.
 ئەنجامدانى فەرمان دەبێت لەتواناى منداڵ دابێت ،نابێت گوشارى زۆرى بخرێتە سەر.
 فەرمان دەبێت ژیرانە و لەگەڵ عەقڵى کامڵ ناکۆک نەبێت.
 هەر فەرمانە و نابێت پێچەوانەى فەرمانەکانى پێشووتر بێت.
دایک و باوکان سەرپەرشتیارى یارى منداڵانن،کەواتە دەبێت چۆن بن؟
 دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگرن کە نابێت یارى تاکە جوڵێنەرى منداڵان بێت و لە مەسەلە کۆمەڵایەتییەکان دووری بخاتەوە.
 بارهێنانى لەش و ڕەوان کە بۆ کار پێویستن لەمنداڵدا بهێنرێنە دى .کە ئامانجى یەکەم بەم شێوەیە وردە وردە پاشەکشەى پێبکرێت و پلە بە پلە وردەکارییەکانى ڕۆژانە جێگاى یارییەکان بگرێتەوە.
ئامانجى یارى،(گەمە)ى منداڵان دەبێت چى بێت؟؟
1. منداڵ بەڕاستى یاریبکات،دروسبکات،گەڵاڵە بکات.
2. لە بابەتێکەوە نەچێتە سەر بابەتێکى تر بێ ئەوەى ئەوەى پێشووى تەواو بکات،با هەمیشە کارەکەى بگەیەنێتە کۆتایى.
3. لەهەر ئامێرێکى گەمە کردن دا بەهایەکى دیاریکرا و پێویستى داهاتوو بدۆزێتەوە،بیباتەوە ئەو جێگایەى ئامرازەکانى یارى کردنى خۆى لێیە و هەڵیبگرێت،هەمیشە ڕێک و پێکیان بکات،وە جێگاکانیان خاوێن بکاتەوە،وە یارییەکانى تێک نەدات وە کە خراپى کردن دەبێت چاک بکرێنەوە کە لەتواناى دانەبوو دەبێت دایک و باوک هاوکارى بن.
پەروەردە کردن لە ڕەهەندەکانى مرۆڤایەتى
( پەروەردەکردن و ئابوورى خێزان ، مشوور و دڵسۆزى ، هەستى بەرپرسیاریەتى،ئاگالێبوون و پاراستنى شتومەک ، هەستى ڕێبەرى کردن ،ڕاهێنان لەگەڵ هەوڵ و کۆشش ، بێبەش نەکردن لە (خوێندنەوە ، سینەما،ڕۆژنامە،…)
بنەماکانى ویست و ئارەزووەکان.
(بوونى ئارەزووى بەدواداچوونى مەبەست ، پاراستنى ئەو ئامانجە بەبێ گوێدانە ئەو شتانە منداڵەکە لەو ئامانجە دوور یان نزیک دەخاتەوە ، توانا و شایستەى منداڵ لەمەڕ دانبەخۆداگرتن و دواخستنى ئارەزوەکان ،تواناى سەرکەوتن بەسەر گیر و گرفتەکان بە مەبەستى گەیشتنە ئامانج).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *