سەرەکی / تۆپ ستۆر / زیاتر له‌ 70،000حه‌فتا هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه‌ دراوه‌ته‌وه‌‌ هاوڵاتیان

زیاتر له‌ 70،000حه‌فتا هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه‌ دراوه‌ته‌وه‌‌ هاوڵاتیان

ئاماده‌کردنی/ ڕائد نوری ئه‌حمه‌د خدر{لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی پشده‌ر}

گرنگی کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕه‌گه‌زنامه‌ی پشده‌ر
بێگومان کردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ ده‌سکه‌وتێکی زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خ بوو بۆهاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌گشتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش کردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌،ده‌بوایه‌ هاوڵاتیان بۆ ده‌رکردنی ڕه‌گه‌زنامه‌کانیان سه‌ردانی سلێمانیان بکردایه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌رجیه‌کی زۆرومه‌ترسی ڕوداوی هاتوچۆیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌هه‌رکه‌سێک ته‌مه‌نی 18 ساڵ نه‌بوایه‌ ده‌بوو باوکی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ مۆری بۆ بکات، که‌ئه‌مه‌‌ش ئاسته‌نگێکی قورس بوو بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌مان،ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، هاوڵاتی ناچار ده‌بوو که‌ڕۆژێ پێشتر بچێته‌ سلێمانی و زۆرجاریش شه‌وێک ده‌مانه‌وه‌، بۆیه‌ حکومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا که‌ناوه‌ندی ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ قه‌زاکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا بکا‌ته‌وه‌، که‌ئه‌وکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌سلێمانی بوو، له‌چه‌ند قه‌زایه‌ک ناوه‌ندی ڕه‌گه‌زنامه‌ کرایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مامۆستاعلی حه‌مه‌د به‌گ قائمقامی قه‌ڵادزێ و ئه‌ندازیارکاک دلاوه‌ر قوباد ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ، بیرۆکه‌که‌مان تاوتوێ کردو خۆڕاگر بوین له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌کاندا منیش زۆر دڵسۆزانه‌ هاتمه‌ ده‌ست و ئه‌وه‌ی پێم کرا درێغیم نه‌کرد له‌پێناویبه‌دواداچون وکردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌که‌دا، تابه‌هه‌وڵی دڵسۆزانی حزبی و حکومی توانرا فه‌رمانگه‌که‌ بکرێته‌وه‌له‌ ڕۆژی 10/10/2004 دا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێکی به‌ڕێوه‌‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ که‌ئه‌وکات گشتیش له‌سلێمانی هه‌بوو به‌سه‌رۆکایه‌تی لیوا شێخ عه‌بدولقادرکه‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوو، به‌ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ک له‌ عمید ئاراس ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی، هه‌روه‌ها عمید محمد سعید به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی که‌ئه‌وکات مقدمی یاسایی بووله‌ ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی له‌ سلێمانی هه‌روه‌ها حاجی عبدلله‌ نامیق که‌ئه‌ویشیان به‌ڕێوه‌به‌ری باری شارستانی بوو له‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی له‌ سلێمانی و چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی تر که‌یاوه‌ریان بوون، سه‌ردانی قه‌ڵادزێیان کردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان قائمقام ولێپرسراوی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان ونوێنه‌رانی حزبی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکراو له‌مه‌راسیمێکی پڕشکۆدا له‌ڕۆژی 10/10/2004 فه‌رمانگه‌که‌مان کرایه‌وه‌، له‌سه‌ره‌تای کارماندا داوای ڕێژه‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان و به‌ژماره‌یه‌کی که‌می کارمه‌ندان که‌ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌بونی ئه‌زمونی کارکردن و به‌شداری کردنیان له‌خولی ڕاهێناندا، توانیمان به‌سه‌رسه‌‌رجه‌م کۆسپه‌کاندا زاڵ بین و بتوانین خزمه‌تی هاوڵاتیان بکه‌ین، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانم که‌سوپاسی سه‌رجه‌م کارمه‌نده‌کانمان بکه‌م زۆر دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانیان کردوه‌، وه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربونمان تاوه‌کو ئێستا زیاد له{‌70000 } حه‌فتا هه‌زارڕه‌گه‌زنامه‌ بده‌ینه‌ هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان، وه‌سوپاسی هاوڵاتیان ده‌که‌م که‌ هاوکارمان بوون له‌ جێبه‌جێکردنی ڕێنمایی و ڕاسپارده‌کانمان، وه‌له‌کۆتاییدا ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی عقید هێمن بکر پیرۆت بکه‌م که‌له‌ سه‌ره‌تای کارمانه‌وه‌ هه‌فته‌ی دوو کارمه‌ندی خۆی ته‌نسیب کرد بۆمان، وه‌سوپاسی کارمه‌ندانی ڕانیه‌ش ده‌که‌م که‌هاوکارمان بوون،وه‌سوپاسی سه‌رجه‌م قائمقامه‌کان ده‌که‌م که‌هه‌میشه‌ هاوکاری باشمان بوون له‌پێناوی کارکردنی باشترو خزمه‌تی زۆرتری هاوڵاتیان ناوچه‌که‌مان، وه‌ سوپاسی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری چه‌پکه‌گوڵ ده‌که‌م و هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *