سەرەکی / چەپکە گوڵ / ئــایا ئه‌مریـکـا فـریاد ڕه‌سـه‌ وه‌کو ده‌وترێت؟

ئــایا ئه‌مریـکـا فـریاد ڕه‌سـه‌ وه‌کو ده‌وترێت؟


نوسین و ئاماده‌کردن: محمد ناصر
یه‌که‌م زۆر جار و زۆرینه‌مان له‌ تاک به‌تاکى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارى یه‌ که‌م تا زۆر گلاوینه‌ ناو کایه‌ى سیاسه‌ته‌وه‌و هه‌موومان له‌لاى خۆمانه‌وه‌ قسه‌یه‌کمان کردوه‌ له‌باره‌ى سیاسه‌تى ڕۆژه‌وه‌ که‌ چى ده‌گوزه‌رێت هه‌ڵبه‌ت له‌ بنه‌ڕه‌ت دا سیاسه‌ت ئیشى هه‌موو که‌س نى یه‌ به‌ڵام چى به‌ ئه‌مرى واقیع بێت یان چى به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست بێت ئێمه‌ى تاک به‌تاکى کورد ئێستا ڕۆژانه‌ له‌ دۆخێک دا ده‌ژین که‌ هه‌موومان قسه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌که‌ین و وه‌ هه‌مووشمان ئه‌و قسه‌ى خۆمان یان ئه‌و بۆچونه‌ى خۆمان پێ ڕاسته‌ که‌ ده‌یڵێین یان ده‌رى ده‌بڕین،قسه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ ده‌وترێت ( ئێستا له‌ کوردستان خه‌ڵک بوه‌ه‌ به‌ ساسسه‌تمه‌دارو سیاسه‌تمه‌داره‌کانیش بونه‌ته‌ بازرگان) ڕه‌نگه‌ ئه‌و قسه‌ له‌ زۆر لاوه‌ ڕاست بێت و خۆمان به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌و مه‌عمه‌عه‌یه‌ى ژیان دا ده‌ژین و به‌داخیشه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ى هه‌واڵى ناخۆش و ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه‌رهاتنى ناخۆش به‌سه‌رمان دا دێت یان به‌سه‌رمان داده‌هێنرێت ئه‌وه‌نده‌ شتى خۆش و هه‌واڵى دڵخۆشکه‌ر نابینین، ئه‌وه‌ش دیاره‌ که‌ به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌ خه‌ڵکه‌که‌ خۆیه‌وه‌یه‌تى و خۆیان هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ى وایان به‌سه‌ر بێت ، به‌شێکى تریشى په‌یوه‌ندى به‌ نه‌زانى و خراپى به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانمان و وه‌ هه‌ندێک هۆکارگه‌لى ترى ده‌ره‌کى یه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌وه‌ى لێره‌دا من زیاتر مه‌به‌ستمه‌ که‌ تیشکى بخه‌مه‌ سه‌رو باسى لێوه‌ بکه‌م مه‌سه‌لى زلهێزێکى وه‌کو ئه‌مریکایه‌ که‌ هه‌ندێکما به‌ دۆست و هه‌ندێکمان به‌ دوژمن و داگیرکه‌رى ده‌ناسین،هه‌ڵبه‌ت گومانى تێدا نى یه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌رى یه‌کى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت و وه‌ له‌ ناویشى دا عیِڕاق هه‌یه‌و له‌ناو عێڕاقیش دا هه‌رێمى کوردستان که‌ ده‌بینین له‌ زۆرێک له‌ ڕوداوه‌کان دا ئه‌مریکا دێته‌ سه‌ر خه‌ت و به‌ چاک یان به‌خراپ ده‌ستوره‌ده‌داته‌ کاروبارى ئێمه‌وه‌ وه‌کو هه‌رێمى کوردستان،جارێکیان له‌ دواى پرۆسه‌ى (شه‌ڕى ئازادى عێڕاق) بو قسه‌یه‌کى جوانى یه‌کێک له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌کانى کوردم گوێلێبوو که‌ وتى ئه‌مریکا دۆست و هاوپه‌یمانى ئێمه‌ نى یه‌ تا سه‌ر وه‌ له‌ کوێ ڕۆژێک به‌رژه‌وه‌ندى خۆى نه‌بینیه‌وه‌ له‌و دۆستایه‌ى تۆدا ئه‌و کاته‌ پشتت تێده‌کات و فیعله‌نیش له‌ ڕوداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌رى مانگى ڕابردودا له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندى کورد – ئه‌مریکا ئه‌وه‌ ڕاست ده‌رچوو وه‌ بینیمان که‌ چۆن ئه‌مریکا نه‌ک هه‌ر پشتى کرده‌ ئێمه‌ى کورد که‌ لاى خۆى هاوپه‌یمانى شه‌ڕى داعش بوین به‌ڵکو ئێمه‌ به‌چه‌ک و تانکى ئه‌مریکى لێمان دراو له‌ که‌رکوک و ناوچه‌کانى تر وه‌ده‌ر نراین که‌ به‌رپرسه‌کانى ئێمه‌ ده‌یانوت به‌خوێن ئازادمان کردوه‌و به‌خوێنیش له‌ که‌رکوک ده‌رده‌چین! قسه‌یه‌ک هه‌یه‌
له‌سه‌ر ئه‌مریکا که‌ ده‌وترێت ده‌بێت تۆ خۆت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکادا بگونجێنیت نه‌ک هه‌وڵ بده‌یت ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانى خۆت دا یان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کانى خۆت دا بگونجێنیت، له‌ڕاستى دا ئه‌و قسه‌یه‌ ته‌واو ڕاسته‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ى کورد که‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین هه‌میشه‌ هاوپه‌یمانێتى به‌ زۆرى ده‌بێت ئه‌ندامه‌کانى هێزو توانایه‌کى باشیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ش نه‌بن، له‌ نمونه‌ى هاوپه‌یمانێتى ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیاو ده‌یان وڵاتى تر که‌ تا ئێستا چه‌ندان کارى به‌یه‌که‌وه‌یى یان ئه‌نجام داوه‌و هه‌موو وڵاته‌کانیش سه‌نگ و قوڕاسى خۆیانیان هه‌یه‌،به‌ڵام که‌ باس دێته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌رێم و ئه‌مریکا ئێمه‌ له‌ کوێى هاوکێشه‌که‌ داین؟ ئایا له‌ڕاستى دا ئێمه‌ کاریگه‌رى یه‌کى وه‌هامان هه‌یه‌؟ ئایا ئێمه‌ له‌و ئاسته‌داین؟ له‌ڕاستى دا نه‌خێر ئێمه‌ هه‌رگیز له‌و مه‌کانه‌دا نه‌بوین و نین و ئه‌وه‌شى که‌ ئه‌مه‌ریکاى له‌ ئێمه‌ نزیک تر کردبۆیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌و ساڵانه‌ى دوایى دا مه‌سه‌له‌ى شه‌ڕى داعش بوو که‌ ئێمه‌ وه‌کو ده‌وتراو ده‌بینرا وه‌کو کورد تاک هێزمان که‌ پێشمه‌رگه‌بوو به‌به‌رچاوى دونیاوه‌ شه‌ڕى داعشى کردو چه‌ندان شه‌هیدو بریندارى دا، وه‌کو بینیشمان هه‌موو پاداشتى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانى ئه‌وه‌بوو که‌ ئاماده‌نه‌بون هیچ پشتى کورد بگرن و یارمه‌تى بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌و ڕوداوانه‌ى دوایى دا که‌ ڕویان داو ته‌نانه‌ت ئاماده‌بون (حشدى شعبى) بێت چه‌کى ئه‌مریکى هه‌ڵگرێت و دژى ئێمه‌ شه‌ڕ بکات که‌ هه‌موو دونیا ده‌زانێت دژى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانێتى به‌ڵام ئاماده‌نه‌بون که‌ پشتگیرى له‌ کورد بکه‌. که‌واته‌ ده‌بێت که‌م تا زۆر سیاسى و سه‌رکرده‌کانى ئێمه‌ له‌وه‌ تێگه‌یشتبێتن که‌ ئه‌مریکا فریاد ڕه‌س نى یه‌ بۆ ئێمه‌مانان و وه‌ نابێت وه‌هاى ڕه‌چاو بکه‌ین که‌ ئه‌مریکا هه‌موو شتێک بۆ ئێمه‌ ده‌کات،نا هه‌رگیز وانى یه‌و ئه‌مریکا سیاسه‌تێکى خۆى ده‌کات که‌ ده‌یه‌وێت ئه‌جێنداکانى خۆى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کانى خۆى به‌رجه‌سته‌ بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ یارى به‌ر ده‌وام دایه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و یارى یه‌ ڕۆژێک به‌سودى ئێمه‌ بێت و ڕۆژێک به‌ زیانى ئێمه‌ به‌شێوه‌ى نا ڕاسته‌وخۆ، وه‌کو چۆن که‌ ڕوخاندنى رژێمه‌که‌ى سه‌دام حسین له‌ 2003 به‌ سودى ئێمه‌ شکایه‌وه‌ به‌ڵام خۆ له‌ڕاستى دا ڕژێمه‌که‌ى سه‌دام له‌ به‌ر خارترى چاوى گه‌شى ئێمه‌ نه‌ڕوخێندراو به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌ بوو که‌ سه‌دام له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ له‌ سێداره‌ نه‌دراوه‌ که‌ ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى کورد کردبوى به‌ڵکو له‌سه‌ر ڕوداوى (دوجیل) له‌ سێداره‌ درا که‌ به‌ به‌راورد به‌ تاوانه‌کانى دژ به‌ گه‌لى کورد ڕوداوێکى زۆر گه‌وره‌ نى یه‌. کتێبێکى نوسه‌رى به‌ناوبانگى میسڕى و سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌ى (شعب) ى میسرى (مجدى کامل) یه‌ کتێبێکى زۆر به‌هێزى هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ که‌ کتێبه‌که‌ به‌ناوى (کیف تبیع الامریکا اێدقا‌وها) کتێبه‌که‌ 382 لاپه‌ڕه‌یه‌و به‌ وردو درشتى باسى له‌وه‌ کردوه‌ که‌ ئایا سیاسه‌تى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر دۆست و هاوپه‌یمانه‌کانى چۆنه‌و چۆن بوه‌و وه‌ له‌ کۆتایى دا چۆن وه‌لاى ناون و چۆن دواتر په‌راوێزى خستون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نمونه‌گه‌لێکى زۆرى هێناوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ندێکیان به‌ کورتى باس لێوه‌ ده‌که‌م.
1- شاى ئێران: یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تى یه‌ سیاسى یانه‌ى که‌ له‌و کتێبه‌دا نوسه‌ر باسى لێوه‌ کردوه‌ (محمد ڕه‌زا شا) شاى ئێرانه‌، ئه‌و به‌ یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تى یه‌ سیاسى یانه‌ داده‌نرێت که‌ له‌سه‌ره‌تادا ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا زۆر پشتگیرى کردو وه‌ یارمه‌تى ده‌دا تاوه‌کو چى بوێت له‌ ئێران دا دژى نه‌یاره‌کانى ئه‌نجامى بدات و ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ک بوبوه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێى ئه‌مریکا که‌ ئیتر له‌ فه‌رمانیان ده‌رنه‌ده‌چوو وه‌ چیان بویستایه‌ بۆى ده‌کردن هه‌ڵبه‌ت دیاره‌ ئه‌وکات به‌رژه‌وه‌ندى و.ئه‌مریکا واى ده‌خواست که‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شاى ئێران ته‌حه‌مول بکه‌ن و له‌گه‌ڵى بن به‌ڵام له‌دوایى دا ته‌واوى هاوکێشه‌که‌ پێچه‌وانه‌ بوه‌وه‌و ئه‌مریکا پشتى له‌ شاى ئێران کردو ته‌نانه‌ت کاتێک شا ویستى له‌ ئێران ڕابکات ئه‌مریکا ئاماده‌نه‌بوو به‌ په‌نابه‌ریش وه‌رى بگرێت بۆیه‌ روى کرده‌ قاهیره‌. ولیه‌م سۆلیڤان که‌ ئه‌وکات کۆتا باڵیۆزى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا بوه‌ له‌ ئیێران ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت له‌ سه‌روبه‌ندى کۆتایى ده‌سه‌ڵاتى (شا) دا له‌گه‌ڵ شاى ئێران به‌یه‌که‌وه‌ دانیشتین و لێى پرسیم وتى هه‌ستده‌که‌م موئامه‌ره‌یه‌ک له‌دژى من ده‌کرێت که‌ ڕوسیاو ئینگلیز تیایدا به‌شدارن ،وه‌ من به‌وه‌ زۆر نیگه‌رانت نیم ئه‌وه‌ى زۆر منى نیگه‌ران کردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ (ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکاش) له‌و موئامه‌ره‌یه‌دا به‌شداره‌و هاریکارى ئه‌وان ده‌کات،باشه‌ من ده‌بێت چى شتێکى وام کردبێت که‌ دژى ئه‌مریکا بوبێت،خۆ ئه‌وان چیان ویستبێت من ئه‌وه‌م کردوه.
‌2- سه‌دام حسێن: سه‌دام حسێنیش یه‌کێکى تره‌ له‌و دیکتاتۆرانه‌ى که‌ ده‌ستى سوره‌ به‌خوێنى هه‌زاران ڕۆڵه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ( عێڕاق) و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌ دوور نى یه‌ له‌ پشتگیرى و هاریکارى ئه‌مریکاو وه‌کو دیاره‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مریکا پشتگیرى یه‌کى زۆرى سه‌دامى کرد تاوه‌کو شه‌ڕى وڵاتانى دراوسێى خۆى به‌تایبه‌ت ئێرانى پێبکات و دواتریش باڵیۆزى ئه‌وکاته‌ى ئه‌مریکا (ئیپریل گێلاسپى) له‌ عێڕاق له‌ ساڵى 1990 (گڵۆپى سه‌وز) ى بۆ سه‌ددام حسێن هه‌ڵکرد تاوه‌کو بچێت کوه‌یت داگیر بکات و وه‌کو بینیشمان چۆن ئه‌مریکا دواتر هات شه‌ڕى دژى سه‌دام حسێن ڕاگه‌یاندو له‌ماوه‌یه‌کى که‌م دا ڕژێمه‌که‌ى سه‌دام حسێنى له‌ ناوبرد،دواتر ئه‌و له‌ناوبردنه‌ى ڕژێمه‌که‌ى سه‌دام له‌ 2003 به‌دواوه‌ ده‌رگاى واڵا کرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ته‌واوه‌تى ده‌ست له‌ کاروبارى زۆربه‌ى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ربدات و وه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌ش دا پێگه‌ى ئیسڕائیلیش زۆر به‌هێزبوو، هه‌رچه‌نده‌ قسه‌یه‌کى جوانى به‌رپرسێکى ئیسڕائیلى ئه‌وکات هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت (ئیسڕائیل ئه‌وه‌نده‌ى سود له‌ گه‌مژه‌یى دوژمنه‌کانى ده‌بینێت، ئه‌وه‌نده‌ سود له‌ زیره‌کى دۆسته‌کانى نابینێت).
3- یه‌کێکى تر له‌و که‌سایه‌تى یانه‌ فێردینانت مارکۆسى سه‌رۆک کۆمارى وڵاتى فلیپینه‌ له‌ ساڵانى (1965- 1986)، مارکۆسیش له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا به‌و په‌ڕى دڕاندانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ى دا ده‌کردو هه‌رچى سه‌روه‌ت و سامانى وڵات هه‌یه‌ به‌ پاڵپشتى ئه‌مریکا دزى و گه‌نده‌ڵى له‌ لوتکه‌دا بوه‌ وه‌ نه‌یاره‌کانى نه‌یانده‌وێرا هیچ چالاکى یه‌ک له‌دژى بنوێنن،که‌چه‌ سه‌ره‌نجامى مارکۆس ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌کۆتایى دا به‌خۆیى و ماڵ و منداڵى یه‌وه‌ ڕایکرد بۆ ئه‌مریکاو دواتر له‌ ساڵى 1986 له‌وێ کۆچى دوایى کرد.
4- نمونه‌یه‌کى تر له‌و نمونانه‌ى ترى که‌ ئه‌مریکا سه‌ره‌تا پشتگیرى کردون و دواتریش یان موئامه‌ره‌ى له‌ دژ کردون یان هه‌ر یارمه‌تى نه‌داون و ڕایانکردوه‌ بریتى یه‌له‌ ( سوهارتۆ) سه‌رۆکى وڵاتى ئه‌ندۆنیزیا،سوهارتۆ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ ئه‌ژمار ده‌کرێت که‌ بۆ ڕۆژێکیش بێ فه‌رمانى ئه‌مریکاى نه‌کرد چ له‌ ڕوى سیاسى سه‌وه‌ بێت یان له‌ ڕوى ئابورى ستراتیجى یه‌وه‌ بێت ئه‌مریکا چى بوتایه‌ ئه‌و جێبه‌جێى ده‌کردو له‌ فه‌رمانیان ده‌رنه‌ده‌چوو،به‌ڵام دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌ کرداره‌کانى له‌ سنور ده‌رچوو وه‌ واى لێهات که‌ ده‌ستى وه‌ردایه‌ بانکه‌کان و چى پاره‌ى موچه‌ى خه‌ڵک هه‌یه‌ دزى و ئه‌مه‌ واى کرد که‌ خه‌ڵکى ئه‌ندۆنیزیا له‌ دژى ڕاپه‌ڕێت و ئیتر بۆ ئه‌مریکا ش ده‌رکه‌وت که‌ سوهارتۆ تازه‌ پێگه‌که‌ى له‌ده‌ست ده‌دا بۆیه‌ هه‌رچى ڕاگه‌یاندنى ئه‌وکاته‌ى ئه‌مریکا بو دژى سوهارتۆ وه‌ستایه‌وه‌و به‌که‌سێکى گه‌نده‌ڵ و نه‌زان و خوێنڕێژ وه‌سفیان ده‌کرد ئه‌وه‌ له‌کاتێک دا بو که‌ پێشتر هه‌ر ئه‌مریکا بۆخۆى پشتگیرى له‌ سوهارتۆ کرد تاوه‌کو دژى ( سوکارنۆ) ڕاپه‌ڕێت و نه‌هێڵێت سوکارنۆ ئه‌و خۆشگوزه‌رانى و سه‌ربه‌خۆیى یه‌ ڕابگه‌یه‌نێت که‌ خه‌ڵکى ئه‌ندۆنیزیا ده‌یه‌ویست.
5- یه‌کێکى تر له‌و که‌سایه‌تى یانه‌ (عه‌سکه‌ر ئه‌کایڤ)ى سه‌رۆکى قیرغیزستانه‌ که‌ له‌ یاڵى 1990 ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ ده‌ست تا له‌ده‌سه‌ڵات لادانى له‌ 2005 ، وڵاتى قیرغیزستان له‌ سه‌رده‌مى پێش ده‌سه‌ڵاتى ئاکایڤ دا زۆر هێمن و ئارام بوو به‌ڵام به‌ هاتنى ئاکایڤ ئیتر وڵات ئاژه‌وه‌و کوشت و بڕین ڕوى تێکردو ته‌نانه‌ت واى لێهاتبو که‌ که‌س نه‌یده‌وێرا ناوى ئه‌و به‌رێت له‌ شوێنه‌ گشتى یه‌کان و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌نهێنى ناڕه‌زایى یه‌کان له‌ دژى زیاتر ده‌بوون. زیاتر له‌ %90 ى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان له‌ حیزبه‌که‌ى خۆى بون و سه‌ربه‌خۆى بون و ئیتر هیچ ده‌رچه‌یه‌کى بۆ ئازادى نه‌هێشتبۆوه‌و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مریکا ش هاورکارى بو له‌وه‌دا. کاتێک ئاکایڤ قسه‌ى بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌کرد به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ ده‌دواو واى خۆ نیشانده‌دا که‌ ئیتر وڵات ئارامه‌و هیچ شتێک نى یه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستىدا پێچه‌وانه‌که‌ى ڕاست بوو. ئاکایڤ هه‌تا کۆتا ڕۆژه‌کانى ده‌سه‌ڵاتیشى له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو که‌ ئه‌مریکا پشتى به‌ربدات و یارمه‌تى نه‌دا به‌ڵام وه‌کو بینیمان ئه‌مریکا پشتگیرى نه‌کردو له‌ ده‌سه‌ڵات لایان داو له‌و کاته‌دا قسه‌یه‌کى به‌ناوبانگى عه‌سکه‌ر ئاکایڤ هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت ( بـــــــــاعــــــونـــــــى امـــــــریـــــکــــا واته‌ ئه‌مریکا فرۆشتمى).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *