سەرەکی / تۆپ ستۆر / من نامەوێ وا زوو خوێندنەکەم تەواوبکەم!!!

من نامەوێ وا زوو خوێندنەکەم تەواوبکەم!!!

دەشنێ نەوزاد

لە وانەیە کاتێ ناوی ئەم بابەتە دەخوێنەوە سەیر بێت لاتان کە بوچی نامەوێ وازوو خوێندن تەواو بکەم .بەڵام من لێرەدا ئەم سەردێرەم لەسەر زاری کەسێکەوە وەرنەگرتووە بەڵکو ئەمە قسەی هەمووئەوخوێنکارانەیە کە ئەمروله زانکو و په یمانگاکان ده خوێنن چونکەئەوان هیچ ئومێدێکی دامە زراندنیان نییە دوای وە رگرتنی بروانامەکانیان کچانی خوێنکار ئەڵێن دوای تەواو کردنی خوێندن هەمومان دادە مەزرێین لای مەغسەلەی قاپ
و ئێمەش ئەبین بە کەل و پەلێک لە کەل و پەلەکانی ناو ماڵ وە دامەزراندنمان مەحاڵە چونکە ئێمە هیچ واستەیەکمان نییە .وە ئەزانین کە ئەم زانیارییانەی بە دەستمان هێناوە لە ماوەی (١٦)ساڵی خوێندنمان نیوەمان بیر ئەچێتەوە ئینجا هیوایەک دروست ئەبێ بو دامەزراندنمان دوای چەندین ساڵ !!!!!وە خوێنکارە کورەکانیش ئەڵێن وەڵا ئێمەش ئەبێت بە دوای کارێکدا بکە رێین بو بەرێ کردنی زیان وە بەشێکی زوریشیان کوچ دەکەن بو دەرەوە بە مە بەستی دەستکەوتنی کاربو زیانێکی شایستەبە مروف بەهوی بێئومێدیان لە دامەزراندن چونکە لێرە لەم نیشتمانە دڵشکاوەی من کرێی کارکردنیش لە دەزکاوکومپانیاکان یان هەردامەزراوەیەکی ترکە بە کرێبەست کاردەکەن مووچەکانیان هاوتانییە لەکەڵ کاتزمێرەکانیکارکردنیان وە ئەوەی جیکای سەرسورمان بوو کەباسیان ئەکردئەوەبوو کە ێەیان کاری پاسەوانی بەر دەرکای کومپانیاکانیش رازین بەڵام وەرناکیرێین لەکاتێکدا کە دەرچووی کولیزوپەیمانکاکانیشین چونکە ئێستابەمەرجێک پاسەوان وەردەکرن کەدەبێ هەردوو زمانی ئینکلیزی و عه ره بی به باشی بزانێ!!!!!!وە لە هەمو کولیژوپه یمانگاکانیش خوینکارانی ئه و به شانه ی ماوه ی راهینان(فترە گگبیق)یان هەیە لە کوتای ساڵ دەڵێن لە خوا بەزیادبێت ئێمە ئەوکاتە گه ربو ماوه یه کی کورتیش بێت بەپێ ی بروانامەکەمان لە شوێنی راهێنان دەکەین چونکە ئێمە بە شە کەمان راهێنانی تێدایە بەڵام بەشە زانستی وزمانەکان ئەمەشیان نییە بویە منیش لەمرووە داوادەکەم کە چیتر گاڵتە بە دەرچووە دانەمەزراوەکان نەکەن بە بیانووی ئەوەی زانیاریان لە بوارەکەی خویان نیە چونکە ئەوان نیوەی ژیانیان به خه می به ده ست هێنانی ئەو بەشەی کە خوازیاریەتی بەسەر دەبات وە نیوەکەی تری ژیانیشی به خه می دامه زراندن به رێ دەکات!!!!
لە نووسینی دە رچوویەکی دانەمەزراو
دەشنێ نەوزاد

 

قەندیل ٢٤ لە ناوەرۆکی ئەم بابەتە بەرپرس نیە 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *