سەرەکی / چاوپێکەوتن / پۆشاکی لێوان… تاکە دوکاندارێکی کچ لە قەڵادزێ

پۆشاکی لێوان… تاکە دوکاندارێکی کچ لە قەڵادزێ


دیدار و گفتوگۆى / مه‌حه‌مه‌د گربداخى

گۆڤاری چەپکە گوڵ

بوونى دیار و به‌رچاوى ڕه‌گه‌زى مێینه‌ و به‌شدارى کردنى له‌ سه‌رجه‌م کاره‌کانى ژیاندا، ئاماژه‌یه‌کى شارستانى و ئابوریه‌کى سه‌ربه‌خۆ و گۆڕانى هزر و ئاوه‌زى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ بازنه‌ى خێزان و ژیانى گشتیدا، خاتو ڕێناس نمونه‌ى ئه‌و کچه‌ پێشه‌نگانه‌یه‌ و بزانین خۆى ده‌ڵێ چى؟

من نا وم رێناس عزیزه و ته مه نم 23 ساله له دایک بووی شاری قه ڵا دزێم و هه ر له قه لادزئ دا ده نیشم قوناغی ئا ما ده یم ته واو کردوه و هه ر له مندالییه وه حه زم له کا ری دوکانداری و کا ری با زاری بووه و له قونا غه کانی سه ره تا یی و نا وه ندیمدا زۆر کات له گه ل با وک و برا کانم سه ردانی شا ره کانم کردوه، به مه به ستی کرینی شت بو دووکان پئشتریش دووکانداریم کردوه وئێستا ش هەر به ر ده وامم و دوکانم هه یه به نا وی (پوشاکی لێوان) له کۆڵانی ما م ئا زا د، نزیک قا وه خا نه ی سۆفیا، ته نیشت قه یسه ری بەرگ دووروەکان

پ١/ تۆ وەکو کچێکی شاری قەلادزێ هەست بەچی دەکەی کاتێک دووکانەکەت لەنێو کۆمەڵێک پیاوانی تردایە چۆن سەیرت دەکەن؟

و/ من وەکو کچێک زۆر خۆم بەخۆشحال دەزانم کە دەتوانم وەکو پیاو کار بکەم ئەوانیش هەموو کەسی منن زۆر هاوکار من بەتایبەتی باوکم و مام کەئەوانیش دووکانیان جیرانی خۆمن .

پ٢/ بەپێچەوانەوە کاتێک موشتەری کچ و ئافرەت دێنەلات هەستت بە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو کردووە؟

و/ نەخیر تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە بەڵکوهەموویان دەست خۆشیم لێدەکەن وهەست بە خۆشحاڵی دەکەن لە دووکانەکەم.

پ٣/ تۆ وەکو دووکاندارێکی کچ لەشارەکەدا رات چۆنە بەرامبەر بە هاوڕەگەزەکانی خۆت وچیان پێدەڵێت وپەیامت چیە ؟

و/ هیوادارم ئەوکەسانە حەزیان لێیە ببنە دووکاندار کەس وکاریان رێگریان لێ نەکەن و هاوکاریان بکەن .

پ٤/ لە رووی کۆمەڵەیەتیەوە چۆن سەیری بەشداری ژنان دەکەی لە کرین وفرۆشتن وکاری بازاردا؟

و/ لە رووی کۆمەڵایەتیەوە ئافرەت زۆرە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری کارێکی وابکات بەڵام لەبەرهێندێک هۆکاری تایبەت رێگا

نەدراوە لە کۆمەڵگەی ئێمە دا ئافرات کاری کرین وفرۆشتن بکات بەهیوای ئەوەم ئەو هۆکارانە نەمێنن لە کۆمەڵگە ى ئێمەدا ئەو بەستەڵەکە بشکێت کە دەبێتە هۆی رێگری کردن کە کچ وئافرەتان بتوانن هاوشێوەی پیاوان کاربکەن.

پ٥/ کێ هاندەرت بوو بۆ ئەوکارەت و وەکەس هەبووە رێگریت لێبکات ؟

و/ ئەوەی راستی بێت خۆم حزام لەو کارە بووە و پێیشتریش کارم کردووە بە شێوازی جیاواز وەهیچ کەسیش رێگری لێنەکردووم بەڵکو هاوکارم بوون بەتایبەت کەس وکارم.

پ٦/ تاچ ئاستێک کریارەکان ڕوو لە دووکانەکەت دەکەن ؟

و/ تارادەیەکی باش ئافرەتان روو لە دووکانەکەم دەکەن توانیومە لە کارەکەم سەرکەو تووبم .

پ٧/ پەیامت چیە بۆ گۆڤارەکەمان؟

و/ لەکۆتاییدا دەست خۆشیتان لێدەکەم کە منتان بەسەر کردەوە هیوای سەرکەوتن وبەردوامیتان بۆ دەخوازم ونموونەتان زۆر بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *