سەرەکی / چەپکە گوڵ / شوێنەوارەکانی کوردوستان، زمانی مێژوون مێژووی قەڵاتی سەید ئەحمەدان

شوێنەوارەکانی کوردوستان، زمانی مێژوون مێژووی قەڵاتی سەید ئەحمەدان


شوێنەوارناس / ئەبوبەکر قاسم ئەحمەد
ئەم قەڵایە دەکەوێتە باشوری گوندی سەید ئەحمەدانەوە ، شێوەی ئەم قەڵایە هێلکەیی هەڵکەوتوە ، کەڕوبەرەکەی (١٦٠x١٧٠) م کەشێوەی لێژی هەیە ، وەبەرزی ئەم قەڵایە لەئاستی ڕوی دەریاوە (٧١٩ ) م ، وەلەئاستی ژێرەوەیدا واتە ڕوبەری بازنەیی قەڵا /٦٩٧/م ، لەوەوە بۆمان دەردەکەوێ کەبەرزی گردەکە لەسەرەوە بۆ خوارەوە (٢٢)م کاریهەڵکۆڵین وپشکنین لەقەڵاتی گوندی سەید ئەحمەدان ئەنجامدرا کەلەلایەن تیمێکی یابانی کەزانکۆی تسکوبای ژاپۆنی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی لەبەهاری ساڵی ( ٢٠١٤ ) وەکو شوێنەوار ناس سەردانی ئەم قەڵایەمان کرد، چونکە پشکنینی سەرەتایی دەبێ ئەنجام بدرێت، بۆ زانینی مێژوبەندی ئەم شوێنە کەلەڕێگەی کۆکردنەوەی ئەم پارچە گۆزانەی دەستمان کەوتن ، چونکە پارچە گۆزە / فخار/ کلیلی کردنەوەی زانیاریەکانن،کەئێمەی شوێنەوار ناس پشتی پێدەبەستین، دوای وەرگرتنی مێژوو لەم پارچە گۆزانەی کەکۆمان کردنەوە، ئینجا لەڕێکەوتی/٢٠/٨/٢٠١٤/ دەستمان کرد بەیەکەم کاری ڕۆژی هەڵکۆڵین لەم گردەدا، شێوازی کاری هەڵکۆڵینمان لەم گردەدا/تنقیبات/ بەڕێوەچوو کەسەرۆکی تیمەکەش بەڕێز پڕۆفیسۆر/ئەکیرا/بوو، بێگومان ئەم قەڵایە خاوەنی چەندینحەزارەتی کۆن وتازەیە ، واتە شارستانی کۆنی پێش ئیسلام ،تازەش حەزارەتی ئیسلامی هەڵکۆڵین لەم قەڵایە بەچوار تەبەقە ئەنجامدرا، کەلەتەختی زەویەوە دەستمانکرد بەهەڵکۆڵین تاکۆتایی قەڵات،بەچوار چاڵی شێوە لاکێشەیی، A-B-C-D،چاڵی/C/کەدەکەوێتە باکوری لاکێشەکە وە،سەردەمی/برۆترە/واتە / ٢٠٠٠-١٦٠٠/پ.ز ، هەروەها خاڵی//Bزنجیرەیەکی زپر باشی سەردەمی بەردینە،واتە مێژوەکەی /٧٠٠٠/بۆ/٦٠٠٠/ساڵ پ.ز دەکات ،وەبناغەی شوراکانی ئەم سەردەمە ،

واتە سەردەمی بەردین،لەلایەن خەڵکانی سەردەمی ئاسنەوە شێوێندراون وتێکدراون، وەبەدروستکردنی بینای بەردین کەدەکەوێتە خاڵێ/A-D وە ئەم بەردە گەورانە کەوەکو شورا بەکار هێنراون لەسەردەمی میدیەکاندا،بەمەبەستی پاراستنیان لەبەرامبەرئاشوریەکاندا،ئەم قەڵایە چەندین شارستانی بەخۆیە وە بینیوە لەوانە، سۆمەریەکان و ئاشوریەکان ومیدیەکان وگۆتیەکان وکاشیەکان ولۆلۆیەکان وئەشکانیەکان و وە سەردەمی ئیسلامیش لە کۆتا چینی قەڵات دەرکەوت،وە لەسەردەمی عوسمانیەکان،هەردو قەڵاتی قەڵادزێ و سەیدئەحمەدان،بۆ چاودێری سوپای عوسمانیەکان بەکارهاتون،ئەم قەڵاتەو ناوچەکانی دەوروبەری جولەکەکان فەرمان ڕەوایەتیان تیادا کردوە،بونی ئەم گەلانە لەناوچەی پشدەردا بەگشتی تاکو ئێستاش ناویان هەرماوە،بۆ نمونە گوندی ئاشوران لەنزیک سەنگەسەر،یان گوندی ئەشکەنێ کەئەشکانیەکان لەم ناوچەیەدا بونیان هەبوە،هەروەها گوندی دێلۆلەلۆلۆییەکانەوە ناوی هاتوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *