سەرەکی / ڕێکخراوەکان / ڕێکخراوى سەنگەسەر بۆ تواناى گەنجان 

ڕێکخراوى سەنگەسەر بۆ تواناى گەنجان 

رێکخراوى سەنگەسەر بۆ تواناى گەنجان لە بەروارى ( 21 – 9- 2016) لە ناحیەى سەنگەسەر هاتە دامەزراندن، لە ژێر دروشمى ( توانا،داهێنان، بەردەوامى) بۆ خزمەتکردنى گەنجانى سنورى ناحیەى سەنگەسەر و گوندەکانى دەورووبەرى لە رێگاى خول و سیمینار و توێژینەوە لە گیروگرفتى گەنجان و گەیاندنى بەلایەنى پەیوەندیدار وەک پردێک، هەروەها کردنوەى خوڵى پیشەى بۆ گەنجان بۆ ئەوەى ببن بە خاوەنى پرۆژەى خۆیان.
لە بەروارى ( 18- 12-2016) بۆ وەرگرتنى مۆلەت لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان پەیرەوى ناوخۆى پێشکەشکرد، دواى دیراسەیەکى وورد داواکارییەکەى قبوڵکرا.
دەستەى دامەزرێنەرانى رێکخراوەکەش ئەمانە بوون ( رێباز مام شۆرش ، هاورى میرە ئەحمەد عبدۆک، رێبوار مام شۆرش، شنۆ ومر بایز).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *