سەرەکی / ئەدەب / “قانیعى شاعیر” ماوەى شەش مانگ لە ناحیەى سەنگەسەر چۆن ژیاوە؟

“قانیعى شاعیر” ماوەى شەش مانگ لە ناحیەى سەنگەسەر چۆن ژیاوە؟

قەندیل 24: رێباز مام شۆرش

(قانع) ناوى تەواوى(مەحەد کورى شێخ عبدلقادرى شێخ سەعید)،ى دۆلاشى (مەریوانە)، لە نەوەى (کابلە)، دایکى لە سەیدەکانى (تەواتەوەن)، لە دایکبووى ساڵى 15-9-1898ز لە گوندى (ریشێن)، لە دواى چواردە خوشک لە دایکبووە، لە تەمەنى چل رۆژى باوکى کۆچى دواى کردووە، لە ژیاندە زۆر بەدبەخت بووە، ئاشەوانى و مەلایەتى کردووەو بەدواى کارو کاسبیداگەراوە لە سەرکوردایەتى تووشى چەندان کێشە بووە، بۆ ماوەى (6) مانگ لە کاتى دروستکردنى پردى بەستەستێن لە سەنگەسەر لە ساڵى 1961 چاودێر بووە، ئەو شاعیرە مەزنە لە بەروارى 7-5-ساڵى 1965 کۆچى دواى کردووەو لە گوندى (لەنگەدێ)، بە خاک سپێردراوە. لە سەنگەسەریش چەندین کەس ئاشنایاتیان لەگەڵ ئەم شاعیرە پەیداکردووە، بە پێویستمان زانى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە بکەین، لەسەر ژیان و هەڵوێستەکانى ئەم شاعیرە.
حاجى سەید ابراهیم یەکێکە لەو کەسانەى کە قانیعى شاعیر لاى ئەو گیرساوەتەوە بەو جۆرە باسى قانیعى کرد: لە ساڵى 1961ز بوو لە دوکانى خۆم دانیشتبووم کابرایەکى ریش سپى غەریبە هاتەلام گوتى کاکە کەس هەیە، لێرە خەڵکى سلێمانى بێت، گوتم بۆ چیتە تاکو پێت بلێم گوتى بۆ (کاکە تۆ مەحامى ئەگەر لێیەتى نیشانمدا ئەگەرنا وازملێبهێنە)،منیش وەستایەکم نیشاندا خەڵکى سلێمانى بوو ئەنجا زانیم پارەى لێوەرگرت بۆ کرێ سەیارەیەتى بۆ ماڵ هێنانەکەى بۆ سەنگەسەر. دەربارەى چۆنیەتى پەیداکردنى ئاشنایاتى لە گەڵ قانیعدا سەید ابراهیم وتى:بۆ بەیانیەکەى هاتە لام سەلامى کردوو وتى کاکە کرێکارى ئیشخالم و لێرە کار دەکەم باى (10بۆ15)، پەنجاى شتم بدەیە منیش شمەکەکەم دایە کە باى (18) پەنجاى بوو گوتى جا کاکە بینوسە وتم خوێندەواریم نیە ناى نوسم زۆرى پێ سەیر بوو کە بێ نوسین قەرزى پێ دەدەم ئینجا قانیع بوو بە هاورێم هەموو رۆژێک سەعات(4) ئێواران دەهات بۆ لام گوێ لە شعرەکانى خۆى دەگرد کە (سەلامى کورى لە رادێۆى بەغدا دەیخوێندەوە). دەربارەى ئەوەى قانیع بەتانیە بوو یان ژنى لەگەڵبوو سەید ابراهیم وتى: ژنەکەشى لەگەڵ بوو تابڵێ بە بۆلە بۆڵ بوو ئازارى قانیعى زۆر دەدا، دواتر لە یەک جیابوونەوە، دەربارەى دواتر قانیع لاى کێ دەمایەوە سەید ابراهیم وتى: پاشان من خانویەکم بۆ گرت بەکرێ مانگى بە (1)، دینار لە بەرامبەر ماڵى خۆمان، هەموو رۆژێک کە لەئیش دەهاتەوە، لە سەر یەک سفرە نانمان دەخوارد تا نیوەى شەو دادەنیشتین دوایە دەچۆ بۆ دیوەکەى خۆى. دەربارەى دواى رۆشتنى پەیوەندیتان ما یان نا سەید ابراهیم وتى: دواى کە گەرایەوە بۆ سلێمانى ئەدرەسى چایخانەى (حاجى باقى)، پێدام، رۆژێک چووم بۆ لاى لە سلێمانى لە چایخانەکە یەکترمان بینى وتى هەموو سلێمانیت بێشکەش (کورێکى لاو وتى خۆ مامۆستا تۆ شوێنى راوەستانت نیە چۆن هەموو سلێمانى پێشکەش دەکەى)، کاتى خۆى قانیع شعرێکى بۆ نوسیبووم لە ماڵى خۆمان لە سەر پارچە خامێک و بۆیان لە سەر کلاوەکە چنیبووم ئەو کات لە چاخانە کە کلاوەکەى لە سەر هێنامە خوار و نیشانى خەڵکەکەى داو شیعرەکەى بۆ خوێندنەوە ئەو شعرە (وریاى کورى لە زینداندا بۆ قانعى باوکى ناردبوو) ئەم چارچە شعرەیە:
لە سەر کورد بم بەپاى قەنارە
بیخەرە ملم پەتى سێدارە
لە دوا هەناسەم کەهاتمە زوبان
بابژى کوردو کوردستان
مام رەفیق سابیر ئەویش یەکێک لەو کەسانەى هاورێ قانیعى شاعیربووەو چۆنیەتى ئاشنانە بوونى لەگەڵ ئەو شاعیرە وتى: بە حوکمى ئەوەى لە دوکانى سەید ابراهیم ئیشى نوسینم بۆ دەکرد ئەو دەهات بۆ ئەوێ، چونکە خوێندەوار بووم زۆرى خۆش دەویستم و قسەى بۆ دەکردم. دەربارەى یادەوەریەک لە قانیعى شاعیر مام رەفیق وتى: شەوێک لاى دانیشتبووم لە ناو پارچە شعرێک ئەو رستیەم بینى نوسیبوى ( مێوژبە(000) ناگۆرمەوە)، لێم پرسى مامۆستا ئەم بۆشاییە ماناى چى وتى چونکە چاودێر لە سەر شعرەکانم هەیە لە کاتى چاپ کردندا کێشەم بۆ دروست دەکەن، ماناى ئەوەى ناو بۆشاییەکە (خورما) ماناى مێوژ بە خورما ناگۆرمەوە.
مام سەید غەفوریش هاورێ یەکیترى قانیعى شاعیرە وتى: من بیرەوەریەم لەگەڵ قانیعى شاعیرە هەیە، لێ پرسیم تاچەندت خوێندووە، منیش وتم خوێندوومە، بەڵام کەم ئەویش فەرمووى (ئەگەر خوێندبات دەمگوت پیاوى
مادام نەتخوێند فانۆزێکى خەفەکراوى)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *