سەرەکی / ئەدەب / شاعیر (على قوتبى)، ناسراو بە (سالار بێسارانى)

شاعیر (على قوتبى)، ناسراو بە (سالار بێسارانى)

قەندیل 24: ڕێباز مام شۆرش


سالار بێسارانى کێ بوو؟
ناوى تەواوى (على قوتبى)، لە دایکبووى شارى (مەریوانى)، رۆژهەڵاتى کوردستان بووە، کە لە سالى شەستەکانى رابردوو بە هۆى کارى سیاسییەوە، ئاوارەى باشورى کوردستان دەبێ و سەر قاڵى خەبات دەبێت لە ریزەکانى ( حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران)، تاکو رێکەوتنامەى ئازارى سالى (1975)ى نێوان عێراق و ئێران بە هۆى لێبوردنێکى گشتى کە (محمد رەزا شاى ئێران)، بۆ کوردەکان دەرى دەکات دەگەرێتەوە ناوچەکەى خۆى. لەو کاتەى ئاوارەى باشورى کوردستان دەبێت، تا ئەو بەروارەى سەرەوە(سالار بێسارانى)، زیاتر لە ناحیەى سەنگەسەر و گوندەکانى (گوندەکانى بنارى قەندیڵ لە ئاکۆیەتى و مەنگورایەتى)، ژیانى بە سەر بردووە.
ژیانى هاوسەرێتى لەگەڵ کچێکى (کوێخا خدرى بۆڵێ)، پێکهێناوە، کچێکیشى هەبووە، دواتر کە گەلانى ئێران راپەرین لە سالى (1979)، سالار بێسارانى لە ریزەکانى ( سازمانى کۆمەڵەى زەحمەتکیچشانى کوردستان) خەبات دەکات، هەر لەو سالەشداو لە شەرى (24) رۆژەى شارى (سنە) گیانى خۆى بەخت دەکات. (سالار بێسارانى)، سەرەتا لە بنارى قەندیڵ و شارى سەنگەسەر خۆى بە (سالار عبدالرەحمان دەناسێنێ)، دواتر بە (سالار بێسارانى)، نابراو خوێندنى مەلایەتى تەواوکردووە، سالى (1974) لە گوندى قادراوەى باکورى سەنگەسەر قوتابخانەیەکى شەوانەى بۆ خەڵکى گوندەکە کردۆتەوە بێبەرامبەر زۆرى خوڵکى گوندەکەى فێرى خوێندەوارى کردووە.
ژیانى سیاسى (سالار بێسارانى)
سەرەتا (سالار بێسارانى)، لە ریزەکانى( حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران)، خەباتى کردووە، دواى هەڵبژاردنى ( دکتۆر عبدالرەحمان قاسملۆ)، بە سکرتێرى حزبى دیموکراتلە گوندى (بۆڵێ)ى بنارى قەندیڵ سالار بێسارانى لەگەڵ کۆمەلێک کادرانى حزبى دێموکراتلە نێواندا( مەلا سەید رەشیدى سەقزى و مەلا على سەقزى)، جیا دەبنەوەو خۆیان بە سەرکردایەتى کاتى حزبى دێمۆکرات دەناسێننن، سالار بێسارانى هۆنراوەیەکى بە ناوى (کۆمەلێک گوندێگ) نووسیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *