نوسینى: عـومـه‌ر هـهمـزه ساڵح
ماجستێر له جوگرافیاى سیاسى
زاراوه‌ى کوردستان
کوردستان ، وه‌ک زاراوه‌یه‌کى جوگرافى پێکهاتووه له( کورد- ستان ) واتا وو‌ڵاتى کوردان یان نیشتمانى کورد ده‌گه‌یه‌نێت و نێوێکى مێژوویى و جوگرافى دێرین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى مێژووه گه‌لى کورد وه‌ک نیشتیمانى نه‌ته‌وایه‌تى خۆى ناسیووه. کوردستان وه‌ک کهوانیکى شاخاوى مه‌زن و به‌روونى له گۆشه‌ى باکوورى ڕۆژهه‌ڵاتى که‌نداوى عه‌ره‌بى لاى ڕۆَژههڵاتهوه تا که‌نداوى ئه‌سکه‌ندرونه له رۆژئاوا، ده‌شتى ئاراس وزنجیرهشاخى ئاراراته‌وه له‌لاى باکووره‌وه تا ده‌گاته چیایى حه‌مرین له‌باشووره‌وه ده‌گریته‌وه .
ووشه‌ى کوردستان له مێژوودا ، له‌سه‌رده‌مى پاشاى سه‌لجوقیه‌کان له ناوه‌راستى سه‌ده‌ى دوانزهههمهوه (1150 ز) به‌کارهاتووه‌و ( سه‌نجار ) ى دوا پاشاى سهلجوقیهکانیش یه‌که‌مین که‌س بووه که یه‌کێک له ههریمهکانى ووڵاته‌که‌ى ناو ناوه کوردستان و(قه‌لاى به‌هار) که ده‌که‌وێته خۆرئاواى شارى هه‌مدان پایته‌ختى ئه‌وهه‌رێمه بووه .
کوردستان ، وه‌ک وڵاتێکى گه‌وره وفراوان ، که‌چى تاکو ئه‌مڕۆ وه‌ک ووڵاتێکى سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ى سنوورێکى دیاریکراودا نه‌ناسراوه که
هۆیه‌که‌شى ئه‌وه بووه که به‌درێژایى مێژووکوردستان جێگاى مرادو ته‌ماحى وولاتانى زلهیز بووه که ئه‌وانیش به‌رده‌وام هه‌وڵى داگیرکردنیان داوه .
سنوورى کوردستان
دیاریکردنى سنوورى کوردستانى گه‌وره زۆر دژواره‌که به‌ووردى دیارى بکرێت چونکه ده‌وڵه‌تێک سه‌ربه‌خۆى نه‌بووه و هه‌ر زور له زووه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆر له‌تورکمان وفارس وعهرهبیان هێناوه‌ته کوردستان وتێکهڵاوى کوردان کراون ، که‌ئه‌مانه له‌شوێنى ترهوههاتوون و له‌سه‌رخاکى کوردان جێگیربوون و مۆرکى خۆیان بۆدانیشتوانهکهیانهوه ناوه به هۆى زه‌برو زۆردارى و شهڕپێفرۆشتنهوه زۆر کورد ناچارى کۆچ پێکردن وئاواره بوون و له‌گه‌ڵ بێگانه ودراوسێکانى کوردستاندا ڕه‌گه‌زیان تێکه‌ڵ بووه، له‌مه شه‌وه کێشه‌ى سنوور دروست بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌توانین له‌رووى ئه‌و مهڵبهندانهى که زۆرینه‌ى کوردن ، سنوورى نه‌ته‌وایه‌تى کوردستان نیشان بده‌ین ، هه‌رچه‌نده بیروراى جیاواز هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر له راستیه‌وه نزیکه ئه‌وه‌یه که کوردستان له‌شیوه‌ى که‌وانه‌یه‌ک
له‌دوولاوه درێژ بۆته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریا ئه‌ویش (که‌نداوى عه‌ره‌بى فارسى)
و(به‌نده‌رى ئهسکهندهروونهیه) که‌به‌م شێوه‌یه ده‌توانین دیارى بکه‌ین :
• دیاریکردنى سنورى کوردستان له‌لایه‌ن –شهرفخانى بهتلیسى دیارى کراوه له‌سه‌رداواى شاعباس له‌کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ى شه‌رفنامه له‌سالى1586ز دا نوسراوه وسنورى کوردستانى به‌م شیوه‌یه دیارى کردووه.
– کوردستان له‌باکووره‌وه، ده‌گاته چیاى ئارات که‌ئه‌و جێگایه له‌مپه‌رێکى جوغرافى وسیاسى نێوان ئیران و رووس وتورک و سنورى نیشتمانى و ڕهگهزایهتى کورد وفارس وئهرمهنه .
– کوردستان له‌خواره‌وه ، دهگاتهشاخى حه‌مرین که له‌نێوان عیراقى عه‌ره‌ب (بهغدادوبهسره)وعێراقى کوردیان:کوردستانى عیراق (ویلایه‌تى موسڵى پێشوو) دایه .
– له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه : له‌وسه‌رى لورستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا ،
– له‌ڕۆژئاوا : ده‌گاته ویلایه‌تى مهلاتیهلهتورکیا، به‌وپێ یه هه‌موو ویلایه‌تى شه‌رقى تورکیاى ئاسیا جگه‌له ویلایه‌تى ته‌رابزون و به‌شێک له‌ویلایه‌تى ئه‌رزه‌ڕوم.کورده‌و لهناوسنوورى کوردستاندا هه‌ڵکه‌وتووه.
ههروههابهشى خوارووى ئێستاى ویلایه‌تى تهورێزو هه‌موو لورستان له‌ئیران ده‌که‌ونه سه‌ر کوردستانى مه‌زنه وه .
• د . عه‌بدوڵا غفورى، سنوورى کوردستان به‌م شێووه‌یه دیارى کردووه،((کوردستان ده‌که‌وێته باشوورى ڕۆژئاواى کیشووهرى ئاسیاوه، سنووره‌که‌ى له باکووروه له‌گه‌ل ئازه‌رباینجان و ئه‌رمه‌نیا وتورکیا دایه ، له باشووره‌وه، له‌ئیران و که‌نداوى (فارسى– عه‌ره‌بى)و له ڕۆژههڵاتهوهئیرانهو وه له ڕۆژئاواشه‌وه عیراق وسوریایه)) وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ، کوردستان له دوو لاوه سنوره‌که‌ى ده‌گاته سه‌رئاو ، یه‌که‌میان له باکورى ڕۆژئاوا (که‌نداوى ئه‌سکه‌نده‌روونه) و دووه‌میان له‌باشور له‌سه‌ر(که‌نداوى عه‌ره‌بى فارسى ) یه .
* ده‌توانین گرنگى کوردستان له‌چه‌ند خاڵێکدا کۆبکه‌ینه‌وه له‌وانه :-
1- شوینى ستراتیجى کوردستان ده‌که‌ۆێته نیوان سێ ناوچه‌ى گرنگ یان سێ شارستانیه‌تى – ئهنادول –دۆلى رافیدین – ئیران ، به واتایه‌کى تر شوێن ههڵکهوتنى له‌ڕووى جوگرافیاوه دڵى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ده‌نوێنێ که له‌ڕووى جێوپۆلهتیکییهوه ناوپهڕى نێوان هه‌رێمه‌کانى( فارس–تورک –عه‌ره‌ب) .
2- کوردستان گرنگیه‌کى گه‌وره دروست ده‌کات به‌نسبه‌ت ووڵاتان وهههروههاپردێکى ستراتیجى پێکدههێنى بۆ به‌یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌وروپا وئوقیانوسى هیندى ، چونکه به‌شێکى هه‌رێمه‌که جیۆپۆله‌تیکییه کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته ،له‌به‌ر ئه‌مه بایه‌خێکى جیوستراتیجشى هه‌یه .
3- کوردستان شوینى گرنگ و پارێزراوى تیدایه بۆ جێگه‌ى نیشته‌جێ بوون به‌تایبه‌تى بوونى سه‌رچاوه‌ى سامانى سروشتى یه‌کانى کوردستان که بریتین له(سامانى کانزایى و سامانى ئاو‌و و خاک و ڕووه‌کى سرووشتى وئاژهڵى و ..هیتر ) ، بایه‌خێکى جیۆپۆله‌تیکى یه‌کجار گرنگى هه‌یه چونکه ئهوشوینانهى که ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌سامانه جۆراو جۆره‌کان ده‌بێته هۆى تواناى ژیاندنى ژماره‌یه‌کى زۆرى دانیشتوانیان هه‌یه کهلهئاستێکى بژێوین له‌به‌رئه‌وه داده‌ندرێت بۆ چالاکییه ئابووریه سه‌ره‌کیه‌کان ، به‌تایبه‌تى بوونى سامانى نه‌وت له‌کوردستان له‌لایه‌ن زۆربه‌ى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپاوه ئاشکرا بوو به‌ر لهبهرپابوونى یه‌که‌م جه‌نگى جیهانى ئه‌مه‌ش بایه‌خێکى گرنگى زیاترى به‌ناوچه‌که
به‌دیارخست به‌تایبه‌تیش دواى نووسینه‌کانى گه‌ریده‌کان و ڕاپۆرته‌کانى نێرده دۆزهرهوهکانیان که‌بۆ ووڵاته‌کانیان ڕه‌وانه‌کرابوون کهتیاندا جه‌ختیان ده‌کرد ( که کوردستان له سه‌ر ده‌ریایه‌کى نه‌وت مه‌له ده‌کات ) .
هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ووڵاتانى زلهێز له‌بیرکردنه‌وه‌و نه‌خشه‌داڕشتن بوون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌رئه‌م ناوچه‌یه دابگرن به‌شێوازى جیاجیا که دیاریترینیان دابه‌شکردنى خاکى کوردستان بوو به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێکدا (تورکیا –ئیران – عیراق –سوریا –ئه‌رمه‌نیا )، به‌م شێوه‌یه‌ش ووشه‌ى کوردستانیش ده‌ستکاریکراوه‌و بووه به کوردستانى تورکیا وکوردستانى عیراق و… ، بێگومان ئه‌م ناوانه‌ش جوگرافى نین به‌ڵکو زیاتر وه‌ک زاراوه‌ى سیاسى بهکاردههیندرین.
کوردستان له‌ڕووى جیۆپۆله‌تیکه‌وه
جیۆپۆله‌تیک ، زاراوه‌یه‌کى ئه‌ڵمانیه له دوو بڕگهپێک دیت (جیۆ-geo )به واتاى خاک، و (پۆله‌تیکpolitk ) به‌ماناى سیاسه‌ته،
هه‌ردوو ووشه‌که پێکه‌وه به‌ماناى سیاسه‌تى زه‌وى ده‌گه‌یه‌نێت .
جیۆپۆله‌تیک، له‌گۆشه‌نیگاى نه‌ته‌وه‌یى و زانستیه‌وه پێوه‌ندییه ئاڵوگۆڕه‌کانى نیوان شوێن وهه‌ریه‌که له دیمه‌نى سروشتى(زه‌وى) و دیمه‌نى مرۆیى (دانیشتوان) و دیمه‌نى شارستانى– توانا‌و ته‌کنه‌لۆجیا– ده‌کۆڵێته‌وه، که‌واتا ده‌توانین بڵین گه‌وهه‌رى جیۆپۆله‌تیک لێکۆڵینه‌وه‌ى پێوه‌ندى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیه له‌سایه‌ى هه‌لومه‌رج و پێکهاته جوگرافیه‌کان، هه‌روه‌ها زانا جیۆپۆله‌تیکیه‌کان پێیان وایه کهسروشتى جوگرافیاى ههردهوڵهتیک یان یه‌که‌یه‌کى ڕامیارى ، یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ى هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ى پێک ده‌هینێت .
رودولف کیلین ، جوگرافى زانى سویدى که له ( 1864 – 1922 ز) ژیاوه، یه‌که‌مین که‌س بووه زاراوه‌ى جیۆپۆله‌تیکى داهێناوه‌و به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى ده‌کات (جیۆپۆله‌تیک ،زانستێکه له‌په‌یوه‌ندى نێوان ڕووداوه سیاسییه‌کان و زه‌وى ده‌کۆڵێته‌وه ) به‌ڵام بۆ چوونى ( نیکولاس سپایکمان) ى ئه‌مه‌ریکى ، جیۆپۆله‌تیک نه‌خشه دانانه بۆ سیاسه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌وڵه‌ت له چوار چێوه‌ى فاکته‌ره جوگرافیه‌کان ، به‌ڵام بۆچونى دکتور ( پیف لاکۆست) کهناسراوترین پسپۆڕى جیۆپۆله‌تیکى فه‌ره‌نسایه ده‌ڵێت (جیۆپۆله‌تیک ، واتا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه وململانێ ى هیزه‌کان له‌سه‌ر سه‌رزه‌مینێک که‌ببێته هۆى مشت ومڕ له‌نیوان هاوڵاتیانى ئه‌و سه‌رزه‌مینه له ڕێگاى میدیاکانه‌وه) .
• ئه‌گه‌رچى جیۆپۆله‌تیک له جوگرافیاى سیاسییه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه به‌ڵام جیاوازى گه‌وره‌شیان لهنیواندایه:-
1- جیۆپۆله‌تیک به‌پێچه‌وانه‌ى جوگرافیاى سیاسیه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى گرنکى بهبارودوخ له‌پاشه ڕۆژدا ده‌دات ، هێندهگوێ به‌ئه‌مرۆ نادات .
2- جیۆپۆله‌تیک وێنه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌وشێوه‌یه ده‌کێشێت که پێویست بێت ، له‌کاتێکدا جوگرافیاى سیاسى له قه‌واره‌ى ئێستاى ده‌وله‌ت وه‌کو ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌کۆڵێته‌وه .
3- جۆپۆلهتیک ئه‌وه ده‌خاته رووکه له‌رووى سیاسیه‌وه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وله‌ت پێوێسته ئه‌نجام بدریت به‌ڵام جوگرافیاى سیاسى گرنگى به لێکۆڵینه‌وه‌ى جوگرافیاى ده‌وڵه‌تان و یه‌که سیاسییه‌کان ده‌دات پێ به پێى راستیه جوگرافییه‌کان .
4- هاوسهۆفهر ده‌ڵێت : جوگرافیاى سیاسى له‌ڕووى ڕووبه‌ره‌وه له‌ده‌وله‌ت ده‌کۆڵێته‌وه به‌ڵام جیۆپۆله‌تیک له‌رووى ده‌وڵه‌ته‌و لهڕووبهر ده‌کۆڵێته‌وه .
5- جیاوازییه‌کانى نیوان جوگرافیاى سیاسى وجۆپۆلهتیک هه‌رچه‌ندێک بن ناوه‌رۆکى هه‌ردوو تیۆرییه‌که ئه‌و راستیه ئاشکراده‌که‌ن کهزانین و هه‌ڵهێنجانى راستیه جوگرافییهکانى هه‌رده‌وڵه‌تێک بنه‌ماى شیکردنه‌وه‌ى هێزى ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێکده‌هێنێت له‌مه‌شدا زانستى جوگرافیا بهههموولقهکانیهوه ڕۆڵى بریارده‌ر ده‌گێڕن .
هه‌ر یه‌که‌یه‌کى سیاسى له‌سێ توخم پێک دێت ، ئه‌وانیش بریتین له(زه‌وى– دانیشتوان– ده‌سه‌ڵات ) ، جوگرافیاى سیاسى لهتانوپۆکانى دووان له هه‌ر یه‌که‌یه‌کى سیاسى ده‌کۆلێته‌وه، ئه‌وانیش زه‌وى و دانیشتوان ، ئه‌رکى جوگرافى سیاسى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ڵسوکه‌وتى هاونیشتیمانییهکانه به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ده‌وڵه‌ت ، کهواتهجوگرافیا ،
خۆى به‌سه‌ر هه‌رێمى سروشتدا ده‌سه‌پێنێت ، له‌ڕێگاى شیکردنه‌وه‌ى جیۆسیاسیانهى توخمه سروشتى و مرۆیه‌کان ، زانیارى گه‌ڵاڵه ده‌کات ودهیخاتهبهردهستى دارێژهرانى سیاسه‌تى ده‌وله‌ت. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت فاکتهرهجوگرافیهکان ده‌ورێکى کاریگه‌ریان هه‌یه بۆسیاسهتى ده‌وڵه‌تان یان ههریهکهیهکى رامیارى .
ئه‌گه‌رچى جیۆپۆله‌تیک له‌دایک بوونى زانستى جوگرافیاشه به‌ڵام بابه‌ته‌کانى گشت کات له‌جوگرافیا گه‌نجترو تهرترن و وهجۆره هه‌یبه‌تێکى تایبهتمهندشیان هه‌یه له‌مه‌یدانى سیاسه‌تى ناوخوو ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، به‌تایبه‌تى ئهگهرشوێنى جوگرافى گرنگى یه‌کى زۆرى هه‌یه بۆدیارى کردنى هیزو توانا له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کى تر بێ توانایى هه‌رده‌وڵه‌تێک یان یه‌که‌یه‌کى رامیارى تاراده‌یه‌کى زۆر به‌شوێنى جوگرافی یهکهیهوهبه ستراوهته وه، لێره‌دا پێویستهئهو فاکته‌رانه‌ى کارده‌که‌نه‌سه‌ر جیۆپۆله‌تیکى هه‌ر ده‌وڵه‌تێک یان یه‌که‌یه‌کى رامیارى دابه‌ش ده‌کرێن به‌سه‌ر دوو به‌ش که‌ئه‌مانه‌ن : –
ئهلف – هۆکاره نه‌گۆره‌کان که‌ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه :-
یه‌که‌م :- شوێنى جوگرافى
هه‌ر ده‌وڵه‌تیک یان یه‌که‌یه‌کى ڕامیارى لهسهرگۆى زه‌وى شوێنێکى تایبه‌تى خۆى هه‌یه ،واتاشوینى هه‌ر ده‌وڵه‌تێک یان یه‌که‌یه‌کى ڕامیارى بهگرنترین فاکته‌رى سروشتى داده‌ندرێت که کاریکى زۆر ده‌کاته‌سه‌ر ده‌ستنیشان کردنى هێزوتواناى ئه‌و وڵاته‌له لایه‌ک وله‌لایه‌کى تر کارده‌کاته‌سه‌ر سیاسه‌تى ناووخۆ ده‌ره‌وه‌ى وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و بریاروئامانجهسهربازى وئابوورى وکۆمهڵایهتیانهى کهبریاریان له‌سه‌رده‌درێت دهگهڕێتهوهبۆشوێنهکهى20، چونکهشوێنى جوگرافى هه‌ر وڵاتێک خاڵێکى نه‌گۆره‌و له‌سه‌ر زه‌وى وجێگیره به‌ڵام گرنگى شوینهکهو کاریگه‌رى به‌رده‌وام لهگۆڕیندایهبههۆى هۆکارهڕامیارى وئابووریه کان به‌واتایه‌کى تر به‌هۆى پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆجیا لهبوارهجیاجیاکاندا به‌تایبه‌تى له‌بوارى دروست کردنى ئامرازى به‌رهه‌مهێنانى کواستنه‌وه.که‌واتا ده‌توانین بڵین (کات) گرنگى خۆى ههیهلهدهست نیشان کردنى بایه‌خى شوینى جوگرافى وکاریگه‌رى له‌سه‌ر ووڵات لهبهرئهوهشوێن به‌یه‌کێک لهبنهماجیۆپۆلهتیکهکان ده‌ژمێردرێت لهبههێزىولاوازى هه‌ر ده‌وڵه‌تێک چونکهکاریگهرى لهبایهخى جیۆستراتیژى ئیستا‌و دوا ڕۆژى ده‌وڵه‌تاندا هه‌یه هه‌روه‌ها تاکو نزیک بێت له ئاویه‌کان و ڕووبه‌ره پایته‌خته‌که‌شى له‌ناوه‌ڕاستى یان له ناوه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت بێت گرینگیهکهى زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو له‌بوارى ئیدارى و سوپاییه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کاندا سهرکهوتوربیت . جوگرافى ناسان ، سه‌باره‌ت بهگرینگى شوین و کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتى ده‌وڵه‌تان ، شوێنى جوگرافى دابه‌ش ده‌که‌ن :
ڕ – شوێنى فه‌له‌کى
هه‌رده‌وڵه‌تێک به گوێره‌ى هێڵکهکانى پانى و درێژى زه‌وى دیارى ده‌کرێ ، چونکهگۆى زه‌وى به گوێره‌ى ئه‌م هێڵا نه، دابه‌ش کراوه‌ته چه‌ند ناوچه‌یه‌کى جیاجیاوهگرینگى که‌شى له‌وه‌دایه ئایا ئهودهولهته ژماره‌یه‌کى چهندله هێڵه‌کانى پانى و درێژى زه‌وى پێدا ڕۆیشتوه، که‌ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌که‌یان سوودێکى تایبه‌تى هه‌یه‌له‌وانه :
– هیڵه‌کانى پانى، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچهیهبکهوێته نێوان ناوچه‌ى مامناوهندییهکانهوه، که‌هه‌ر چوار وه‌رزى ساڵى تیدا دڕێژهکهکاریگهرى له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا هه‌یه واتا تاکو بازنه‌کانى پانى زۆربن لهدهوڵهتیکدا، ئاوههواکه شى جیاواز ده‌بێت، به‌واتایه‌کى تر ڕێگا خوشکهردهبێت بۆ بوونى کشتوکالى فرهجهشن وسامانى ئاژه‌ڵى جیاواز وبوونى گژوگیاى زۆروه بوونى ئابووریش کهپتهوبێت به‌نده‌به ئاووهه‌واى ناوچه‌که. هه‌روه‌ها له لایه‌کى تر گرنگى شوین به‌گوێره‌ى بازنه‌کانه‌وه له‌ڕێگایانه‌وه تاڕادیه‌ک ده‌تواندرێت ده‌ستنیشانى شوینى گونجاوى شوینهکهبکرێت بۆ مه‌به‌ستى نیشته‌جێ بوون.
هیڵه‌کانى درێژى ، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆر لههێڵهکانى درێژى پێدا ده‌ڕوات له دوو ڕووه‌وه سوودى لێ وه‌رده‌گیرێت:
1- ده‌بیته زیادبوونى ژماره‌ى کاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتن و ڕۆژئاوابوون که‌یارمه‌تى چاندنى له‌جۆرێک زیاتر له کشتوکاڵ ده‌دا ،که‌واته کشتوکاڵ له‌ساڵێکدا ده‌تواندرێت زیاتر له‌یه‌ک جار بکرێت ئه‌مه‌ش له‌بوارى ئابووریدا بایه‌خى خۆى هه‌یه .
2- ژماره‌ى زۆرى هێڵه‌کانى درێژى ، ده‌لاله‌ت له گه‌وره‌یى وفراوانى ده‌وڵه‌ته‌که ودرێژ بوونه‌وه‌یه .
ئه‌گه‌ر کوردستان به نموونه وه‌ربگرین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، کوردستان شوێنێکى گرنگ ولهبارى هه‌یه‌و ده‌ورێکى کاریگه‌رو بایهخداریشى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جوگرافیاى سیاسى وڵاتانى جیهان به‌گشتى و وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تایبه‌تى ده‌گیرێت، له‌به‌رئه‌وه بۆچوون و تیۆره جیۆپۆله‌تیکیه‌کان گرنگى زۆر بهدهستنیشانکردنى شوینه جوگرافیه گرنگه‌کان له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌ده‌ن ، بویه هه‌رده‌م کوردستان جێگاى تێڕوانینى جیۆپۆله‌تیک ناسه‌کان بوو، به‌تایبه‌تى ماکیندر لهتیورى (دلى زه‌مین) دا، کوردستانى به‌شێک له ناوچه‌ى که‌وانى ناوخۆ داده‌نێ کهکهوانێکه ده‌ورى دڵى زه‌وى داوه.
له‌ڕووى فه‌له‌کیه‌وه :دکتور عه‌بدولڵا غه‌فورى ده‌ڵێت (کوردستان به‌گوێره‌ى هێڵه‌کانى، پانى 39 40 ى باکوور و 61 30 ى باکوور واتا 78، 9 هێل).وههێڵى درێژى 62 52 ى ڕۆژهه‌ڵات و .. 36 ڕۆژهه‌ڵاتدا واتا 61 ، 16هیل راکشاوه.
ب – شوێنى ووشکانى یان کیشوه‌رى :
شوێنى ووشکانى ، بریتیه له شوینى ئه‌و ده‌وڵه‌ت وناوچانهى که له‌هیچ لایه‌که‌وه سنوره‌که‌ى ناگاته سه‌ر ده‌ریا وئاوهکان، واتا به‌ده‌وڵه‌ته داخراوه‌کان داده‌ندرێت و په‌یوه‌ندی کردنیان به‌ده‌وڵه‌تان وناوجهکانى تر‌ى جیهانه‌وه له ڕێگاى ئه‌و ده‌وڵه‌ت وناوچانهوه ده‌بێت که‌وتونه‌ته هاوسنووریان یان سنووریان پێکه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر سنورى ووشکانیان زۆر بێت ناچارده‌بن بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان په‌ناده‌به‌ن بۆ پێکهوهنانى هێزى وشکانى ودروست کردنى ڕێگاو بان و هۆکاره‌کانى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌سه‌ر ووشکانى بۆ ئاسانکارى گه‌یشتن بۆ شوینه دووره‌کان به‌مه‌به‌ستى ئامانجه بازرگانى وسهربازیهکان ،وهههردهوڵهتێک پێویسته نه‌خشه‌ى بنیاتنه‌رى هه‌بێت بۆ خوگونجاندنى پێگه‌ى جوگرافى خۆى به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسیکانیدا، له‌سۆنگه‌ى ئه‌مه‌وه هه‌رده‌م په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته هاوسێیانه به‌کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیجى بهستراوهوهتهوهو ناکرێ ده‌ست به‌ردارى ببین .
• ده‌توانین بڵین ، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى جوگرافیاى کوردستان وه‌ک یه‌ک پارچه دیارى بکه‌ین ده‌کرێت بڵین ده‌وله‌تێکى داخراو نیه چونکه له دوو لاوه درێژ بۆته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستانى عێراق ته‌ماشا بکه‌ین شوێنه‌که‌ى به شوێنێکى کیشوه‌رى واتا ( یه‌که‌یه‌کى رامیارى داخراو) داده‌ندرێت چونکه له هیج لایه‌که‌وه نه‌که‌وتۆته سه‌ر ده‌ریاوه وئازادى هاتوچۆى نیه‌و په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا ته‌نها لهرێگاى هاوسێکانیهوه ده‌بێت ئه‌مه‌ش لایه‌نى باش وخهراپی هه‌یه .
لایه‌نه باشه‌کانى دراوسێکانى هه‌رێم بریتین له :
1- بوونى ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌ت (عیراق، تورکیا، ئیران، سوریا ) ئه‌مه‌ش سوود به‌خشه چونکه زۆرى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ ئه‌گه‌ره‌کانى خنکاندن که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕێگایه‌ک هه‌بێت بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.
2- دراوسێکانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ناکۆکن چه‌ند کێشه‌یه‌کى مێژووى له‌نێوانیاندا هه‌یه وه‌ک (کێشه‌ى عیراق و ئیران له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى 1913و 1914 تاکو ئه‌مرۆ ، گیروگرفتى کێشه‌ى که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یى یه‌کانى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ک (بوونى عه‌ره‌ب له‌ئیران وتورکیا و بوونى تورک له‌عیراق و ئیران وکێشه‌ى سوریا وتورکیا له‌سه‌ر ویلایه‌تى ئهسکهندرونهو کێشه‌ى مه‌زهه‌ب سه‌ر به‌مه‌زهه‌بى باڵا ده‌ست له ناو وڵاتانى ده‌وروبه‌ردا وه‌ک بوونى شیعه له‌عیراق وتورکیا ، بوونى سونه له‌ئیران .
لایه‌نه خراپه‌کانى دراوسێتى هه‌رێم :
1- دراوسێکانى هه‌رێم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر یه‌که‌یان پارچه‌یه‌ک له‌خاکى کوردستانى گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، پێیانوایه به‌دامه‌زراندنى کیانێک یان ده‌وڵه‌تیک بۆ کورد له‌هه‌ر به‌شێکدا که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه ده‌بیته له‌ده‌ست دانى به‌شه‌کانى تر‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش بویه، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده گیروگرفت و کێشه‌یان هه‌بێت له‌نێوانیاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى کورد یه‌ک ده‌نگن و به‌تایبه‌تى ڕێگرن بۆ ده‌وله‌تى کوردى .
2- دراوسیهکانى هه‌رێم ، له‌ڕووى شوێنى جوگرافى یه‌وه بایه‌خێکى گرنگیان هه‌یه به تایبه‌تى له‌ده‌وڵه‌ته داخراوه‌کان نین و
ده‌روانه سه‌ر ده‌ریا ئه‌مه‌ش له‌ڕووى جیۆپۆلهتیکیهوههاندهرێکى گرنگه‌بۆ بنیاتنانى ئابوورى وهیزى سه‌ربازى کهگرنگى زۆرى هه‌یه‌بۆ به‌هێزى ده‌وڵه‌تان که هه‌رده‌م به‌چاوى هێز سه‌یرى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن .
3- زۆرجار به بیانووى سه‌رکوتکردنى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى کورد له‌و به‌شانه‌دا واتا ( تورکیا –ئیران –سوریا ) په‌لامارى هه‌رێمى کوردستان ده‌ده‌ن ، نمونه‌ى ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا به بیانووى بوونى (په‌که‌که) له‌کۆتایى ساڵى 2007 وتاکو ئێستاش هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ، ناوچه شاخاویه سنووریه‌کانى بنارى قه‌ندیل تاکو زاخو به فرۆکه‌و توب باران کردنى هیرشه‌کانى ده‌ست پێى کردووه‌و زۆر جاریش هێرشى زه‌مینى ده‌ست پێکردووه وهلهلایهکى تر هێرشه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئیران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى بنارى قه‌ندیل له‌کۆتایى سالى 2007 .
4- گیروگرفت دروستکردن له‌بوارى ئابووریدا به‌تایبه‌تى ڕێگاکانى بازرگانى که‌به‌ناو خاکى ده‌وڵه‌ته هاوسێیهکاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت یان دیته ناوه‌وه‌ى هه‌رێم ناوه‌ناوه به‌بیانوى جۆراوجۆر بۆ ماوه‌یه‌ک ڕێگاکان داده‌خرێن که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى که‌ل وپه‌ل و قه‌یرانى ئابوورى دروست ده‌بێت .
5- کێشه‌ى خنکاندن و گه‌مارۆدانى هه‌رێم هه‌روه‌ک ئێستا به‌بیانوى ماده‌ى 140 بۆ ئه‌وه‌ى جێ به جێ نه‌کرێت گوایه پارێزگارى له‌بوونى تورکمان ده‌کات له‌که‌رکوک به‌ڵام مه‌به‌ستیان ته‌نها به کارهینانیانه ئه‌گینا زیاتر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌هیچ بۆ کورد نه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى کورده‌کانى تورکیاش داواکارى خویان نه‌که‌ن .
جیم:- شوێنى ده‌ریایى یان که‌نارى:
دیاره بایه‌خى هه‌رده‌وڵه‌تێک له‌شوێنى جوگرافیه‌که‌ى دا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر نزیک بێت له‌ئاوه‌وه، به‌شیوه‌یه‌کى گشتى وڵاتانى سه‌ر ده‌ریا سوودى گه‌وره وه‌رگرن ههرلهکۆنترین سه‌رده‌مه کانى سه‌ره‌تایى ژیانى مرۆڤ تاکۆ ئه‌مرۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌ده‌ریا یان ئاوه‌کان یه‌کێک بووله هۆکاره گرنگه‌کانى فراوانخوازى وڵاتان وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێن بوونى ئاوى ئازاد مه‌رجى پێویستى بوونه به زلهێزى جیهان ، وه‌هه‌روه‌ها باشترین شێوه‌ى ههڵکهوتنى ده‌ریایى بریتی یه لهههڵکهوتنى دوورگه‌یى ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ئاستێکى لێهاتووى مرۆیى باڵابێ و له‌ئاستى پێشکه‌وتنێکى سهردهمانهبێت ،هه‌میشه‌خۆیان له‌ئاستى هێزو دهسترۆى نیشان ده‌ده‌ن وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که‌هیچ منه‌تیان به دهوڵهتهداخراوهکان نیه ، وه‌هه‌روه‌ها پێویستهبڵین شوێنى ده‌ریایش هه‌ر یه‌که‌یان جیاوازى خۆى هه‌یه له‌وانه : –
1- رێَژهى سنوره ده‌ریاییه‌که به‌نیسبه‌ت تێکڕاى ده‌وڵه‌ته‌که‌وه.
2- گرنگى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمى وجیهانییهکانى ده‌ریاکه.
3- شێوه‌ى که‌ناره ده‌ریاییه‌که و پێکهاته مۆرفۆڵوجییهکهى .
• که‌واتا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ریان چه‌ند خاسیه‌تێکى باشیان هه‌یه له‌وانه :-
1- ڕێگاى ئازادیان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندى کردن له‌گه‌ل دنیاى ده‌ره‌وه‌دا.
2- ده‌توان هێزێکى ده‌ریایى وا پێکه‌وه بنێن که‌پارێزگارى لهدهولهتهکهیان بکات .
3- بۆ بازرگانى ده‌ره‌وه سوودى باشتر وه‌رده‌گرن چونکهگواستنهوهى ده‌ریایى هه‌رزانترین جۆرى گواستنه‌وه‌ى که‌ل وکاڵایه .
4- ده‌ریاش وه‌ک زه‌وى ،سامانى فره‌جۆرو فرهچهشنهى هه‌یه ،وه‌ک ماسى – مروارى – کانزاى جیاجیا ،نه‌وت … که ده‌شێت به هێزکردنى ده‌وڵه‌ت ڕۆڵیان هه‌بێت.
5- جگه له‌وه‌ش ده‌ریا بۆ خۆى سنورێکى جیاکه‌ره‌وه‌یه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى سنوریان به‌سه‌ر ده‌ریاوه‌یه ده‌توانن ئاسانتر پارێزگارى له ده‌وڵه‌ت بکه‌ن .
• کوردستان له‌ڕووى جوگرافیه‌وه ، که‌وتۆته ئاسیاى ڕۆژئاوا و به به‌شێکى ئه‌و ناوچه‌یه پێک ده‌هێنی که‌پێى ده‌گوترێت ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ، وه‌ده‌توانین وه‌ک ده‌وڵه‌تێکى ده‌ریایى دیارى بکه‌ین چونکه له دوولاوه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریا له باشوورى که‌نداوى (عه‌ره‌بى وفارسى) و له باکوورى ڕۆژئاوا( به‌نده‌رى ئه‌سکه‌نده‌روونه) ، ههرچهندهئێستا گه‌یشتن به‌ده‌ریا بۆ وڵاتێکى وه‌ک کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کى چاره‌نووس سازه .
دال :- شوێنى ستراتیجى:
هه‌موو ده‌وڵه‌تێک یان یه‌که‌یه‌کى ڕامیارى له‌سه‌ر رووى زه‌وى شوێنێکى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له‌چوارچێوه‌ى سنورێکى دیاریکراودا جێگیربووه به‌ڵام گرنگى ئه‌و شوێنه یان ئه‌و جێگایه فاکته‌رێکى سه‌ره‌کى بۆبههێزى ده‌وڵه‌تان یان لاوازى ئه‌و شوێنه ، ئه‌گه‌ر سه‌یربکه‌ین ناوچهزۆر سارده‌کان به‌که‌مى شوێنى نیشته‌جێن به به‌راورد شوین له‌نێوان هێڵى پانى (20 -60) پله‌ى سه‌رووى هێڵَى یه‌کسانه‌وه که‌زۆرى دانیشتوان تێدا په‌نگ ده‌خوا ته وه به‌هۆى بوونى ئاوهه‌واى له‌باره‌و گونجاو که‌ده‌شێت ژیان تیدا ئاسان بێت ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆى پێشکه‌وتنى تهکتولۆجیا ده‌وڵه‌تان له ههرڵومهرجى گۆڕاندایه به‌تایبه‌تى به‌هۆى شوێنه ستراتیجییه‌کان وه‌ک (نۆکه‌ند ودوورگهو شوێنى ترانزێت) که‌هه‌ریه‌که‌یان گرینگى تایبه‌تى جیاجیاى هه‌یه، ئه‌گه‌ر چى شوێنى ستراتیژى نیشانه‌ى هێزى ده‌وڵه‌ته به‌ڵام له هه‌ندێک کاتدا دهبیتهمایهى چاوتێبڕینى زلهێزه‌کان و هه‌ڵگیرسانى کێشه‌وململانێ و جه‌نگ . هه‌ندێک جار ناوچه‌یه‌کى تایبه‌تى وه‌ک نموونه که‌نداوى ( عه‌ره‌بى وفارسى) دهبیتهشوێنى سترا تیجى بۆ پێگه‌ى سه‌ربازى یان ئابوورى ، وه‌هه‌ندێک جار ڕێڕه‌وه ئاوییه‌کان دهبنهشوێنى ستراتیجى وه‌ک نۆکه‌ندى سویس،وه زۆرجاریش له‌وانه‌یه ده‌شته‌کان ببێتهشوێنى ستراتیجى به‌تایبه‌تى له‌بوارى کشتوکاڵى ونیشته‌جێ بووندا.
ئه‌گه‌ر به‌نموونه‌ش هه‌رێمى کوردستان وه‌ربگرین زۆربه‌ى جاران شاخه‌کان به‌نیسبه‌ت گه‌لى کورد بۆته شوێنى ستراتیجى چونکه ناوچه‌شاخاویه‌کان شوێنى به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى دوژمنان بووه‌و له‌لایه‌کى تریش پشت وپه‌ناى شۆڕشگێڕان بووه و وه‌هه‌روه‌ها بڵێن له‌سه‌رده‌مى جیاجیاکاندا،ناوچه‌شاخاویه‌کان هۆکارێکى راسته‌وخۆ بوون له‌په‌ره‌پێدانى ئابوورى کشتوکالى وئاژهڵداریدا. وهئهگهرکوردستان به‌گشتى ته‌ماشابکه‌ین ، شوێنێکى ستراتیجى یه‌و ده‌که‌وێته نێوان سێ ناوچه‌ى گرنگى شارستانیه‌ت وه‌هه‌روه‌ها ڕێگایه‌کى سه‌ره‌کیه که وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ئهمهبێجگهله گرنگى له‌بوارى ئابووریه‌که‌ى بهههردووبهشهکهى –ژێرزه‌مینى و سه‌رزه‌مینى – و کهناوچهکهى پڕ بایهخترکردووه.
ســهرچاوهکان :-
1- جه‌مال نه‌به‌ز، کوردستان و شۆڕشه‌که‌ى، چاپى سێهه‌م 2007 هه‌ولێر.
2- فواد حه‌مه‌خورشید، پێگه‌ى جوگرافى وسنوورى کوردستان، رۆژنامه‌ى خه‌بات، ژ 2483 ى روژى 3- 5- 2007 .
3- واسیلى نێکیتین، کورد و کوردستان، وه‌رگێرانى هێدى، هه‌ولێر 1998 .
4- شه‌رفنامه، هه‌ژار کردویه‌تى بهکوردى 1981 .
5- عه‌بدولله غه‌فورى، جوگرافیاى کوردستان، چاپى دووه‌م2000 چاپخانه‌ى په‌روه‌رده، هه‌ولێر.
6- خلیل ئیسماعیل محه‌مه‌د، جیوگرافیاى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ( جیوگرافیاى دانیشتوان) چاپى یه‌که‌م 1998
7- ئازاد نهقهشبهندى، هه‌لسه‌نگاندنى جیوبولهتیکى توخمه سروشتیه‌کانى جوگرافیاى هه‌رێمى کوردستانى عێراق ،
سه‌نته‌رى برایه‌تى ژماره23ى 2002 .
8- جه‌لال سنجاوى و جه‌وده‌ت ئاکره‌یى ، جوگرافیا ى کوردستان، ده‌نگى پێشمه‌رگه ژماره 11 ى ساڵى 1998 .
9- عه زیز شه‌مزینى، جولانه‌وه‌ى رزگارى نیشتمانى کوردستان،وه‌رگێرانى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سلیمانى 2006 .
10- عیزه تۆللا عیززه‌تى ، جیوبولهتیک ، وه‌رگێرانى که‌مال رشید شه‌ریف -سلێمانى 2004.
11- سونیا داودى فه‌ر، تیروانێنیکى جیوبولهتیکانه بۆَ ههڵکهوتنى فه‌ره‌نسا له یهکێهتى ئه‌وروپا، گۆفارى سه‌نته‌رى
لیکولینهوهى ستراتیجى کوردستان ژماره 42 ى 2004 .بایــهخى کـوردسـتان لـهڕووى جیـۆپـۆلهتیـکهوه